بەرزان حەمەسور
"دەنگێک بۆڕاوەساتانی جینۆسایدی کورد لەمدیو و ئەودیو"
بەڕێزان، دۆستانی ڕاستی، بەرگریکارانی دادپەروەی،مرۆڤ دۆستان
ئێمە ئەمڕۆ لەکوردستان تەنها یادی بیرهێنانەوەی ڕابردووناکەینەوە، بەڵکو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بێدەنگییەی مرۆڤایەتی کە هۆکاری ئەو ڕابردووەو ڕابوردووەکانی پێشترودواتر، ئەوبێدەنگیەی خوێنڕشتنەکانیی ئەمڕۆشی کردۆتەبەشی کورد.
لە نێوان ساڵانی 1987 بۆ 1989 لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێن، 182 هەزار ژن و پیر و منداڵی کورد بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژ کران کە مێژوومان بە هەڵمەتی ئەنفال ناوی دەبات. گوندەکان سڕدرانەوە. خێزانەکان لەیەکتر جیاکرانەوە. کۆرپە ودایکەکان فڕێدرانە ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە. وە گازی ژەهراوی لە ئاسمانەوە بەسەر شارۆچکەکانی وەک هەڵەبجە و گۆبتەپە وبادینان دەباری، هەوای کردە چەکی مەرگ.
ئەمە شەڕ نەبوو.
ئەمە جینۆساید بوو.
بە ئەنقەست بوو. پلانی بۆ دانرابوو. بە وردبینی هێزی سەربازی بۆهێنرابووە کوردستان وبە وپەڕی دڕندەیی تەواو نەتەوەی کورد لەسەر زێدی باپیرانی قڕدەکرا ..
دونیا بینی چی ڕوودەدات.
دونیا هیچی نەوت.
گۆڕی بەکۆمەڵی بیابانەکانی عێراق بوونە کۆتا شوێنی دواهەناسەو دەرچوونی ڕۆحی بێتاوانی نەوەکانی کورد.
دەنگی گریان وهاواری هەزاران دایک وکۆرپەکەی لەژێرلمدا بەشۆفڵ داپۆشراو بێدەنگکرا .. لە ئاسمانەفراوانەکەی سەر ئەوانەوە گشت جیهانیش بێدەنگکرا.کەس هیچی نەوت ،لەچەپەوە لەڕاستەوە ،لەدینەوە لەدونیاوە جگەلە بێدەنگیەکی کەڕکەر وبەکۆمەڵی هاوبەش هیچ نەبیسترا..
لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، لە ئەوروپا، لە ئەمریکا، لە جیهانی بەناو دیموکراتی وشارستانی ئەوڕۆژە سەدام دەنگی گشت ئەوانیش کرد بەژێرلمەوە..
بەڵام ئەم بێدەنگییە لە سەدامەوە دەستی پێنەکرد.
زۆر پێشتر دەستی پێکرد بوو لە ساڵی ١٩١٧، کاتێک مستەفا کەمال ئەتاتورک هەڵمەتەکانی توندوتیژی و دەرکردن و لەناوبردنی دژی ئەرمەن و کورد دەستپێکرد. هەزاران کودلەدێرسیم و تونجەلی وهەکاری کوژران یان لەزێدی باپیرانیان ئاوارە کران. کولتوورەکان سڕاونەتەوە. زمانەکان قەدەغەکران. ناوەکان گۆڕان.
لەوڕۆژەوە جیهان کوێر و کەڕ و لال، بێدەنگ بوو.
ئەگەر جیهان لە ساڵی ١٩١٧ یەک دەنگ دژبەکۆمەڵکوژی کورد بێدەنگ نەبوایە وەک مرۆڤ ڕاوەستابا، ڕەنگە سەدام دوای دەیان ساڵ هەرگیز بە کۆمەڵکوژی کورد هەڵنەستابا. ئەگەر لە ساڵی ١٩٨٨دا جیهان بە قەناعەتێکی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی قسەی بکردایە، ڕەنگە ئەمڕۆ ئەردۆغان بێباکانە هاووڵاتیانی مەدەنی کورد لە تورکیا و سوریا و عێراق قڕنەکردایە.
کاتێک بێدەنگی دەبێتە خووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، جینۆساید دەبێتە پیشەبۆدکتاتۆرەکان ومیراتێکی تاڵ بۆ نەتەوەکانی ژێردەست..
بەڵێ ئەگەر جیهان کوێرو کەڕو لاڵ نەبوایە لە 1917 کاتێ مستەفا کەمال جینۆسایدی چەند ملیۆن کوردو ئەرمەنی کرد وجیهان گشتی بێدەنگبوون ! ئەگەر ئەوکاتە جیهانی دیموکراتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوایە نەک ووڵاتانی یەکگرتوو..! وولاتانی ئەوروپاو ئەمریکا ڕێگرییان لەئەتاتورک بکردایە ،سەدامەکان هەرگیز دروست نەدبوون.. وەئەمڕۆش ئەردۆگانەکان ئاوا لەپێس چاوی گشت جیهان کوردانی تورکیاو سوریاو عێراقی بۆردومان نەدەکرد !
ئایا تائەوکاتەی نەتەوەدیموکرات ومرۆڤ دۆستەکان دێنە دەنگ و نەخشەیەک بەدادپەروەرییەوە هێڵەکانی خۆی دەکێشێت دەبێت چەند گوندی کوردستان بۆردومان بکرێن خاپوربکرێن ولەناو بچن؟
تائەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕوونی وبەمۆرالی مرۆڤ دۆستانەدێتە دەنگ و قسە دەکات، دەبێت چەند دایک وکۆرپەی کورد بنێژرێن؟
گەلی کورد تا کەی دەبێت بەرگەی ئازاری بێدەوڵەت و بێدەنگی گەلانی دیموکرات بگرێت؟
با بە ڕوونی بیڵێین:
گەلی کورد هەرگیز لە ئازایەتی کەمی نەبووە. هەرگیز کەمیی کولتوور و ناسنامە و مرۆڤایەتییان نەبووە. ئەوەی کەمیان هەبووە پاراستنی نێودەوڵەتییە. ئەوەی کەمیان هەبووە ناساندنە. ئەوەی کەمیان هەبووە دادپەروەرییە.
و لەگەڵ ئەوەشدا کورد لە بەرامبەر ڕێککەوتنی سەرمایەداری جیهانی وخیانەتدا، بەرگەیگرتووە.
کوردان ئەمڕۆ دەنگیان بەرز دەکەنەوە. ماڵەکانیان ئاوەدان دەکەنەوە. منداڵەکانیان فێری زمانی دایکیی خۆیان دەکەن. مردووەکانیان بە کەرامەتەوە یاد دەکەنەوە.
چیرۆکی گەلی کورد تەنها چیرۆکی ئازار نییە. ڕۆمانێکە لە بەرخۆدان وخۆگونجاندن. گەلێک کە لە جینۆساید ڕزگاری بووە - نەک جارێک، بەڵکو چەندین جار و هێشتا هەن ولێرەن، هێشتا بەسەرپێوەوەستاون.
بەڵام چیتربەرگەگرتن نابێت تاکە سەرکەوتن بێت. دەبێت دانپێدانان بێت بەبوون ومافەکانی مرۆڤبوون وچارەنووسی نەتەوە.یەک بەناوی کوردەوەبێت لەسەر خاکی باپیرانی خۆی ..
دەبێت لێپرسینەوە بێت ،نەک تەنها بۆ ڕابردوو بەڵکو بۆ ئەمڕۆ، و بۆ داهاتوو.
ئەمە بانگەوازێکە نەک تەنها بۆ بیرهێنانەوە، بەڵکو بۆ کردار.
بۆ گەلانی دیموکراسی جیهان:
ناتوانن خۆتان بە پاڵەوانی مافەکانی مرۆڤ ناوببەن و چاوتان لە مەینەتیەکانی گەلی کورد دابخەن،لەئاست هاواری دایک وکۆرپەی کوردا کەڕبن..
بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان:
بڕیارنامەکان مافی مرۆڤ بەبێ جێبەجێکردن بەتاڵن. دانپێدانان بەبێ دادپەروەری بێ مانایە.
بۆ هاوڵاتیانی جیهان:
بێدەنگی یان بێلایەنی بوونی نییە، لایەنێک مرۆڤایەتییە و لایەنی بەرامبەری ستەمکارە..!
با دەنگمان هێندە بەرز بکەینەوە کە بگاتە گۆڕی ئەو قوربانیانەی کە بێ بیستنی هاواریان گیانیان لەدەستدا..
با ئەوەندە بە ڕوونی قسە بکەین دیکتاتۆرەکانی داهاتوو بزانێت چیتر جیهان بێدەنگ نابێت..
با لە کۆتاییدا بڵێین، نەک تەنها بە قسە بەڵکو بە کردار: تا هەرگیز جارێکی تر بیدەنگی نەبێت.
چونکە ئەو بێدەنگیەی جیهان کوشتینی.. دەبێت بشکێنرێت و دەنگی دادپەروەری نابێت جارێکی تر بێدەنگ بێت.