پاش 10 ساڵ له ڕاگرتنی جارێكی تر گۆڤاری( تۆپزاوه ) كه گۆڤارێكی تایبه‌ته به بواری ئه‌نفال و جینۆساید كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
هێمن حه‌سیب سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری تۆپزاوه به pukmedia ی ڕاگه‌یاند: كه‌وا نوسین و بنكۆڵكاری و به‌داواداچوونی ڕۆژنامه‌وانی له بواری جینۆساید، دوو بابه‌تن كه پێویستیان به ئه‌رشیف و دیكۆمێنتكردنه ئه‌مه‌ش به ڕۆژنامه‌وانی كاغه‌ز ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت تا وه‌كو به ئه‌رشیفی بمێنێته‌وه له كتێبخانه‌ی كوردی پارێزراو بێت، چونكه میدیای ئه‌لیكترۆنی به‌هۆی گۆڕانكاری به‌رده‌وام تێیدا ناتوانێت له پرسی نووسینی بوار جینۆساید ببێته جێگره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانی كاغه‌ز هه‌ر بۆیه ئه‌م پاڵنه‌ره هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ دووباره ده‌ستكردنه‌وه به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه.
هه‌روه‌ها گۆڤاری تۆپزاوه گۆڤارێكی تایبه‌ت به بوواری ئه‌نفال و جینۆسایدی كورده و یه‌كه‌م ژماره‌ی له ساڵی 2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ساڵی 2012 له بڵاوكردنه‌وه وه‌ستاوه ئێواره‌ی ئه‌مرۆش له كۆڕێكدا دوباره ناساندنی بۆ وه‌رزی نوێ گۆڤاره‌كه كرا.
سەرچاوە: pukmedia