گلكۆی ئەحمەد موختارجاف و تاهیر بەگی جاف نۆژەنكرایەوە

گلكۆی هەر دوو شاعیری کۆچکردوی کورد، ئەحمەد موختار جاف و تاهیر بەگی جاف لەگۆڕستانی عەبابەیلێ‌ نۆژەنكرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێكخراویی دۆستانی هەڵەبجە لەژێر ناوی ئەو شازادانەی ئێستا لێرە نوستون، لەڕابردودا گەلێكیان بەئاگاهێناوە، بەئامادەبوونی چەندین كەسایەتی ناوچەكە مەراسیمی نۆژەنكردنەوە گلكۆی هەر دوو شاعیر، ئەحمەد موختار جاف و تاهیر بەگی جاف لەهەڵەبجە بەڕێوەچوو.

كۆچەر میرزا، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆستانی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی، ئامانجمان لەنۆژەنكردنەوەی مەزاری هەردوو شاعیری گەورەی گەلەكەمان بۆئەوەیە، بەنەوەكانی داهاتوو بڵێن میللەتی كورد خاوەن ئەم كەسایەتیانە بووە لەڕابردودا.

هاوكات حەمیدەی ئەحمەد موختار جاف بۆ ڕۆژنیوز وتی، زۆر دڵخۆشم بووم بەم مەراسیمەی كراوە بۆ گۆڕی باوكم نۆژەنیان كردۆتەوە، سەربەرزیە بۆ من سوپاسی هەموو لایەك دەكەم. .

ئەحمەد موختار جاف پاشای جاف، كوڕی وەسمان پاشای جافە، دایكی ناوی عادیلە خانمە ساڵی 1898ز لەهەڵەبجە لەدایكبووە لە٦ی شوباتی ساڵی 1935 لەسەر ئاوی سیروان شەهیدكراوە.

تاهیر بەگی جاف كوڕی وەسمان پاشای جافە برا گەورەی ئەحمەد موختار پاشایی جافە، كوڕی عادیلەخانمە، لەساڵی 1878 لەدایكبووە لەساڵی 1918 لەهەڵەبجە كۆچی دوایكردوە.

 

 

سەرچاوە: rojnews