تاڤگە سابیر
ئازادیی خۆشه‌ویستی زاده‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێرنه و ته‌واوی قۆناغه‌کانی به‌ر له کۆمه‌ڵگای مۆدێرن بوارێکی ئه‌وتۆیان به ئازادیی خۆشه‌ویستی و ئازادیی هاوسه‌ر نه‌داوه بگره له زۆزترین کاتدا دژی ئازادیی تاکه‌کان وه‌ستاون ، له‌ڕێگه‌ی ئاین و خێڵ و خزم و خێزانه‌وه جۆره‌ها سانسۆری مۆڕاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌به‌رده‌م تاکه‌کاندا قوتکردۆته‌وه.
به‌هۆی ڕێنیسانس و دوانزهه‌م شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیه‌وه، گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره له ژیانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییدا ڕوویدا و مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیی تاک و عه‌قڵانیه‌ت و هۆشیاری جێگای ته‌واوی بۆچوونه‌کانی تری گرته‌وه و بواری هه‌ناسه‌دانی زیاتری به‌مرۆڤ دا که بتوانێت به‌ره‌و خه‌ونه‌کانی هه‌نگاو بنێت و هۆشیار بێت به مافه‌کانی و ئاره‌زوه تایبه‌تیه‌کانی.. هه‌ر له‌و مه‌یدانه‌شدا ژنان توانیان لهچواردیواری ماڵه‌کانیان بێنهدهرهووه و تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ببن و هه‌وڵی هۆشیاربوونه‌وه و ناسینی خۆیان بده‌ن و له‌وێشه‌وه هه‌وڵی ناسینی به‌رامبه‌ر بده‌ن .
کۆمه‌ڵگای مۆدێرن که له‌دایکبوونی که‌لتووری دوورودرێژی ڕابردووی پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کان بووه، بۆیه رۆشنیبران و بیرمه‌ندانی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن زۆر به‌جدی که‌لتووری ڕابردوویان ڕاڤه‌کردوه، بیری نوێبان لێ هه‌ڵهێنجاوه به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی جدیشیان له‌ڕابردوو و لایه‌نه ناشرینه‌کانی و پێشێڵکردنی ئازادیی گرتووه، کۆمه‌ڵگای مۆدێرن زۆرترین ئازادیی تاکی تێدا فه‌راهه‌م بووه له رووی تایبه‌تی و گشتییه‌وه. له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا به هۆی بواری چالاکانه‌ی بیر و هۆشیاری و ده‌رککردنی عه‌قڵانیانه‌ی کێشه‌کانی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه‌کانی گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا هات و کۆت و پێوه‌نده‌کانی سه‌ر خۆشه‌ویستی و ئازادیی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ریی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.. به پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگای کۆن که که‌سوکار و خێزان و خزمان ژیانی هاوسه‌رییان دیاری ده‌کرد و به‌پێ ڕێنمایی ئاینیی به‌ڕێوه‌یان ده‌برد.. ئه‌و ژیانی هاوسه‌رییه هیچ بنه‌مایه‌کی خۆشه‌ویستی تێدا نه‌بوو ، بگره وه‌ک سونه‌تێکی ژیان سه‌یر ده‌کرا.
به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا خۆشه‌ویستی زۆرجار نه‌ده‌چووه چوارچێوه‌ی ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، ئه‌و کاته‌ی خۆشه‌ویستیان ده‌کرد ، بڕوایان وابوو که خۆشه‌ویستی کاتێک ده‌چێته چوارچێوه‌ی ژیانی هاوسه‌رییه‌وه لاواز ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشویستییه به‌جوانی بمێنێته‌وه هاوسه‌رییان ڕهتدهکردهووه و له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی خۆشه‌ویستی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد که ئه‌و دیده له سه‌رده‌می خۆشه‌ویستی ڕۆمانسیانهوه بوونی هه‌بووه و تا سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگای مۆدێرێن درێژه‌ی کێشاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فکری ڕۆمانسیانه بۆ خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا ئه‌و جۆره له خۆشه‌ویستی له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی و کۆمه‌ڵگا و ده‌رهاویشته‌کانی بهڕۆبۆتبوونی مرۆڤه و مرۆڤه‌کان له‌به‌ر سه‌رقاڵی زۆریان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌مه نوێیه ته‌کنه‌لۆژییه‌کان و چێژی کاتی ژیان سه‌یری خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن و به په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌ربه‌خۆی نێوان دوو مرۆڤی ده‌زانن له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی و هه‌موو سانسۆره‌کان و چواچێوهکانی خێزان و کۆمه‌ڵگا و هاوسه‌ریی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه له ژیانی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌ریی له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆڵه په‌راوێز و ساردوسڕه‌ی که هاوسه‌ره‌کان له‌ڕابردوودا و به‌شێکیش له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا ژیانی هاوسه‌رییان دووچاری بێزاربوون کردووه و بۆته هۆکاری مراندنی هه‌ستی خۆشه‌ویستی ، بۆیه به‌شێک له مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن هاوسه‌ریی به مردنی خۆشه‌ویستی ده‌زانن و بۆیه ژیانی هاوسه‌ریی هه‌ڵنابژێرن، کۆمه‌ڵگای مۆدێرن بنه‌مایه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه سه‌رهه‌ڵبدات و هه‌موو چوارچێوه و فۆرمه ته‌قلیدیه‌کان تێکبشکێن، ته‌نها به به‌رجه‌سته‌بوونی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ئازادیی ژن و یه‌کسانیی فه‌راهه‌م ده‌بێت چونکه خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستگۆیی و یه‌کسانیی و مرۆڤبوون دروستده‌بێ .
هه‌رکاتێک لاسه‌نگی هه‌بێت له‌نێو "ژن پیاو" دا خۆشه‌ویستی بوونی نییه جگه له سونه‌تێکی ته‌قلیدی کۆنی هاوسه‌ریی و به‌رژه‌وه‌ندیی پیاوسالاریی و ئاینیی ، که دیاره له‌و سونهتهدا پیاو سه‌ردار و بڕیارده‌ری ژنانه و ژنانیش کۆیله و ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی پیاو ده‌بن، به دیاریکردنی چاره‌نووسی هاوسهرییشهوه سیسته‌می باوک سالاریی و عه‌قلیه‌تی خودپه‌سه‌ندی پیاو و لاوازیی ژن ده‌رده‌که‌وێ.
به‌هۆی پێشکه‌وتنی گه‌وره له هه‌موو بواره‌کانی ژیان و په‌یوه‌ندییه‌کان دابڕانێکی گه‌وره له‌گه‌ڵ ڕابردوو دروست بووه، دیاره ئه‌مه‌ش به‌بێ به‌شداریی چالاکانه‌ی ژنان نابێت و به وجوود نایه‌ت ، تا ئه‌و جێگایه‌ی ژنان به‌هره‌مه‌ند بن له ماف و ئازادییه‌کانیان، کۆمه‌ڵگاش پێش ده‌که‌وێت و په‌یوه‌ندییه‌کانیش مرۆڤانه‌تر ده‌بن و ئازادیی خۆشه‌ویستیش فه‌راهه‌م ده‌بێت.
کۆمه‌ڵگای مۆدێرن له بواری ئازادیی تاکدا هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ ئازادیی ژن و ئازادیی خۆشه‌ویستی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه که کۆمه‌ڵگای مۆدێرن ته‌واوی ئازادییه‌کانی دابین کردووه و ئیدی چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژیی کۆتایی هاتووه و یه‌کسانیی به‌رقه‌رار بووه، چونکه کۆمه‌ڵگای مۆدێرن هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی و جیاوازیی خۆی بووه به‌وه‌ی ئازادیی به ژنان ده‌دات لهچواردیواری ماڵ بێنه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک هێزی هه‌رزانی کار به‌کاریانبهێنێ بۆ زیاتر که‌ڵه‌که‌کردنی سامان.