عەبدوڵا کەریم مەحمود
دوای هەرەسی ئاش بە تاڵ ، دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ سەرکردەسیاسییەکانی کورد ، لە گۆشە نیگای دۆگمای حیزبایەتی یەوە، لە شاخ ، کوردیان ، بە کورد، بەکوشت دا .
لەناوەڕاستی هەشتاکان دا، سەرکردەی حیزبەکان ، نوێنەریان نارد بۆ لای یەکتریی ، بۆ گفتوگۆ ، لە یەکتریی نزیک بوونەوە ،هه‌نگاو یان نا ، بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستا نی .
له 21/ 2 /1988تا 6/ 9 /1988 ، سوپای عێراق وجاش ، به 8قۆناغ ، ئه‌نفالی باشووری کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیا جیاکانیان کرد .
دوای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو نیشتمان ، حزبه کانی کوردستان ، بە یەک دەنگ و بە یەک هەڵوێست ، لە بەرەی کوردستانی دا لە ئیران ،خۆیان رێک خست .
له 2 / 8 / 1990 سوپای عێراق ، کوێتی داگیر کرد ، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ،ئه‌مه‌ریکاو سه‌رکردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی ،عێراق له کوێت ده‌رکرا .
راپه‌رین له خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق و لە کوردستان ، به‌رپا بوو ،شیرازه‌ی سوپا ی عێراق بچڕا و هه‌ڵاتن .
له‌و هه‌ل و مه‌رجه ئاڵۆز و دژواره‌دا ،هێزه‌کانی ئەمەریکاو هاوپه‌یمان ، به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه بۆ داڕیژراو ، ره‌وتی راپه‌ڕینی شیعەکان و کوردیان ، بە جۆرێک ئاڕاستە کرد ، ،سه‌دام له به‌غداد له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
ده‌رفه‌تیان بۆ سەدام ره‌خساند ،سوپا په‌رته‌وازه و تێك شکاوەکه‌ی کۆبکاته‌وه ، به جانه‌وه‌رترین ره‌فتار ، په‌لاماری شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقیان دا‌و ، کۆمەڵکوژی شیعەکان یان کرد.
سوپای عێرق ، لە گەڵ مجاهیدین ی خه‌لقی ئێران ، جارێکی تر په‌لاماری کوردستانیان دایه‌وه ، کوردیان کۆمەڵ کوژ کرد ەوە.
گه‌لی عێراق به کورد‌و شیعه‌وه ، له لایه‌که‌وه ، رووبه‌رووی سه‌رکه‌وتنێکی کاتی دیاری کراو نوونەوە .
لەلایه‌کی تره‌وه ، راپەرینەکەیان ، بە جۆێک تێک شکاند ، لە چاوه‌ڕوانی کەس دا نەبوو.
[3 ] ملیۆن مرۆڤی کورد ، به ژن و پیاو منداڵ و پیر ، به‌ره‌و سنووره‌کان کۆچ و ره‌ویان کرد ، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگی سەدام و رووبه روو بوونه‌وه‌ی کۆمەڵ کوژی وجینۆساید.
لەو تراژیدیا یانەدا ، دوو دیمه‌نی دژ به یه‌ک ده‌بینین ،وڵاتانی هاوپه‌یمان له لایه‌که‌وه ، به‌هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه پارێزگاریان ، له کوێت کرد و سوپای عێراقیان به رسواییه‌وه ، لەوێ وه‌ده‌رنا .
له لایه‌کی تره‌وه ، به رامبه‌ر به کۆمەڵکوژی شیعه کان ، له ناوه‌راست و خوار ووی عێراق و کۆمەڵ کوژی کورد له باشووری کوردستان ، بێ ده‌نگیان نواند .
له 2 /4 / 1991، [3] ملیۆن ژن و پیاو منداڵی کورد، ، کۆچ و ره‌ویان ، له رێگای هات و نه‌هات کرد ، رووبه‌رووی برسێتی و سه‌رماو مه‌رگ و چاره‌نوسێکی ون بوونه‌وه .
به‌ڵام ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، هیچ کاردانەوەیەکیان نەنوند ، لەئاستی یه‌ک دەنگی و یەک ئیرادەیی و و یەک هەڵوێست و یەک چارەنووسی ، رەوە بە کۆمەڵەکەی کوردا بێت .
کامێرای میدیای که‌ناڵه جیهانییه‌کان ،تراژیدیای کۆچ و ره‌وی کوردیان ، له رێگا‌و بان وسه‌ر سنووره‌کانی کوردستان خسته روو . دیمەنەکانی ئه‌و تراژیدیا سامناکه ی کۆڕەو ، ویژدانی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دنیای شه‌رمه‌زار کرد .
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، لە ٥ / ٤ / ١٩٩١ ، بریاری ٦٨٨ ،ی نەتەوە یەکگرتوەکان دەرکرد:
( نابێ سوپای عێراق ، پەلاماری باشووری کوردستان بدات و کۆمەڵ کوژی کورد بکات ، ناوچەیەکی ئارامی ، لە سەرووی هێڵی ٣٦ ، بۆ پاراستنی کورد دیاری کرد ، هیزی وڵاتانی هاوپەیمان گەیشتنە بنکە ی سەربازی ئەنجەلیک لە تورکیا ، بۆ پاراستنی کورد لەوێ دامەزران ،هێزی چەکوشی ئامادەیان دانا بۆ پاراستن وگەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی خۆیان .
کۆچ ره‌و ئه‌زموونی زنجیره کۆمه‌ڵکوژی میلله تێک بوو ، 71 ساڵ لە عێراق دا کۆمەڵ کوژوو جینۆساید دەکرا .
کۆج و ره‌و ئه‌زموونێکی ، پڕله ته‌حه‌دای لۆژیکانە میلله‌تێک بوو ، تراژیدیای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و کۆمەڵ کوژی وئه‌نفال و جینۆسایدیان ره‌ت کرده‌وه.
سەرچاوە : سپیمیدیا