ئەوشتانەی لە ژیاندا ناتوانیت بیگێریتەوە...

کۆمەڵە شتێک هەیە لە ژیاندا ناتوانیت بیگێریتەوە...
وشە دوای ئەوەی ووترا..

دەرفەتێ دوای ئەوەی لەدەست دەچێت..

کات دوای ئەوەی کۆتایی دێت..

متمانە دوای لەدەستدانی..

دەتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی تر بەردەوام بێت.. ! دەبێت شارەزا بیت لە هونەری مەوداکان..

مەودای نێوان زەوی و خۆر بەورادەیە کە زەوی لە سوتان و بەستن پاراستووە...

مەودای نێوان وشە و وشەیەک..ئەشێ ڕەچاو بگیرێ و دروست بینوسین تا دروست بیخوێنینەوە و تێبگەین  ..
بۆ ئەوەی جوانیەکان بۆ هەمیشە بە جوانی بمێننەوە،شارەزابە لە هونەری مەوداکان بۆ ئەوەی ژیانێکی  بەختەوەرت  هەبێت تەک ئەوانەی دەوروبەرت..