کورد لە کوێی رێککەوتنەکەی سعودیە و ئێران دەبێت ...

 

عیماد عەلی 

 

مارک دوبفیتز بەرٍێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای بەرگری لە دیموکراسیەکان، پشتگیریکار لە پەیوەندی زۆتری نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەڵێت: تازەکردنەوەی پەیوەندی سعودیە و ئێران بە نێوەندگیری چین ، دۆراٍندن و دۆرٍاندن و دۆرٍاندنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە.
ریچارد گۆڵدبێرگ گەورەی راوێژکارەکانی ئەو دەزگایە دەڵێت:  رێککەوتنەکە دەرئەنجامی راستەوخۆی سیاسەتی ئەمریکا و وریبوونی  سعودیەیە لە ئەگەری ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و گەرٍانەوەی بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە و کشانەوەی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
لەمبارەدا ھەمووان ھێڵی گەرٍانەوەیان بۆ ھەموو ئەگەرەکان داناوە, روسیا و بە تایبەتی چین ئەو سیاسەتەی گرتیوەتیە بەر بەردەوامە و سەرکەوتنی باش بە خۆیەوە دەبینێت و بە ھێمنیەکی  زۆرەوە ھەرجارە گۆڵی خۆی دەکات و لەوبارەوە ناوچەی گەرمی بۆ سیاسەتی ئابووری خۆی ڤایمتر کردووە و لەو بارەوە زۆرتر لەوانیتر پێشکەوتن بە خۆیەوە دەبینێت.
کاریگەری ئەم رێکەوتنە لەسەر حزبواللە و حوسیەکان راستەوخۆ دەبێت و لەم بارەدا بەرژەوەندی بەردەوام خۆی زیاتر دەسەپێنێت و سیاسیەت باوکی نیە و ئەوانیش لە دوورمەودادا دەبێت گۆرٍان لە ھەڵوێست و سیاسەتی بنەرٍەتی خۆیان بکەن. قۆناغی دوای رێککەوتنەکە وادەکەوێتەوە کە ولاتانی ناوچەکە بە تایبەتی عیراق و لوبنان و سوریا و تورکیا خۆیان  لە چەقی ھاوکێشەیەکی نوێدا دەدۆزنەوە و بە ھێواشی ناچاردەبن گۆرٍان لە ھەڵوێست و باری سیاسی و پەیوەندیەکانیان بکەن.
لەوبەینەشدا ھەر گۆرٍانکاریەک لە بارودۆخی سیاسی و پەیوەندیەکانی تورکیا و عیراق و سوریا روودەدات بە راستەوخۆبێت یان ناراستەوخۆ کاریگەری گەورەی لەسەر رەوشی کورد لە ھەرچوار پارچەکە دەبێت.
لە زۆر شوێن باری سەربازی ھێوری بەخۆیەوە دەبینێت و دەستوەردانەکان تا رادەیەکی باش و لە ماوەیەکی دوور لە ئەگەری سەرکەوتنی ریککەوتنەکە کەم دەبێتەوە و جێگە ستراتیجیەکان بەتایبەتی عیراق و ئێران رۆَڵی باڵاتریان بۆ روسیا و چین و ئەمریکا دەبینن و کێبرکی زیاتر یلەسەردەکەن و  لە ئەگەری نەکشانەوەی ئەمریکا بەیەکجاریی وەکو سەرەداوەکانی ئەو ھەڵوێستەدەرکەوتووە رۆڵی کورد وەکو ولاتێکی گرنگ بە تایبەتی بۆ ئەمریکا زیاتر خۆی دەبینێتەوە و ئەگەر سەرانی کورد و کێشە گەورەکانیان بخەنە لاوە و تۆزێک بیری ستراتیجی پرسەکە بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندیە تەسکەکانیان، دەتوانن لەم ناوە یاریەکی باشی خۆیان بکەن. 
تۆیەکی بێدەوڵەت رێکەوتی سیاسی وافەرزبکات وەکو وڵاتێک لە ھاوکێشەکاندا گرنگی خۆت دەربکەوێت و لەو پەیوەندیانەتان بواری ھەمەجۆری زۆرت بکەوێتەبەردەست بۆ قایمکردنی بارەسیاسیەکەت، بەتایبەتی دوژمنێکی وەکو تورکیا و ئێران سەرقاڵی کێشەگەورەکانی خۆیان بن و ناچاربن لە مامەڵەکانیان گۆرٍانکاری بکەن.
بۆیە ئەگەر وەکو ھەمیشە کێشە سەرەکیەکانی نێوان لایەنەکانی دەسەڵاتی کوردی رێگر نەبن و عەقڵی سەرکردایەتیەکەی پەی بە رێگە گرنگ و ستراتیجیەکانی پەیوەندیەکان لە نێو جەنجاڵی ھاوکێشە تازەکەی ناوچەکە ببات و بتوانێت خۆی لە ئاستی گرنگی خۆی کەم نەکاتەوە، دەتوانێت وەک ژمارەیەکی لە ئێستا گرنگتر لەوێدا خۆی بدۆزێتەوە و بێ ئەو نەتوانرێت بەرژەوەندی ھەندَک لەو لایەنانەی نێو ھاوکێشەکە و بەتایبەتی ئەمریکا مەیسەر ببێت ، ئەویش بە شکست لەناوچەکە ناکشێتەوە و لەو ناوەندەدا کورد ئاسانترین ئامرازە بۆ بەکارھێنانی لە دابینکۆردنی بەرژوەندیە دوورمەوداکانی و بە مانەوەی پێگەی چین و روسیا بەم شێوەیە، کەس لەوباوەرەدا نیە ئەمریکا کورد لە ھاوکێشەکە دووری بخاتەوە. بۆیە تاماوەیەکی دوورودرێژیتر ھەلی کاری باشتر و سەرکەوتن بۆ کورد زیاتر دەرەخسێت ئەگەر کورد خۆی تەنھا تەماشاکەریش بێت و نەبێتە ئامرٍازی لەناوچونی خۆی. 

 

سەرچاوە : کوردستان نێت