بۆ یەکەمجارە لە ئێران و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی ئێرانەوە کوردێک کە بەتایفەش سونەیە دەکرێتە پارێزگاری کوردستان ( سنە).
فاتیمە موهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە" ئارش زریەتەن لهۆنی خەڵكی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان له كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ١٨ ی ئەیلولی حكومەتەكەی پزیشكیان وەك پارێزگاری سنه دەستنیشانكرا."
دانانی پارێزگایەکی کورد بۆ شاری سنە لە مێژووی ٤٤ ساڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمە یەکەمجارە كوردێكی بە تایفە سوننە مەزهەب دەکرێترە پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان.
لهۆنی لە دایکبووی شاری پاوەیە و تەمەنی ٤٩ ساڵە و پێشتر و لە خولی ١١ هەمینی پەرلەمانی ئێران، ئەندام پەرلەمان بووە وەک نوێنەری شارەكانی پاوه و روانسەر و سولاسی باوەجانی بووه.
سەرچاوە : سپی میدیا