کتێبی "نامەکان دیرۆکن" بڵاوکرایەوە

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی راپەڕین، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 18-6-2022 لە شاری رانیە بە ئامادەبوونی چەند نووسەر و شاعیر و کەسایەتی حزبی و حکومی ناوچەکە کۆڕێکی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کتێبی (نامەکان دیرۆکن) سازکرا.
کتێبەکە لە نووسینی نوسەر و پێشمەرگەی دێرین (چاپوک سەید عومەر)ە، کتێبەکە باس لە (82) نامەی سەردەمی پێشمەرگایەتی دەکات.
لە کۆتاییدا بە واژۆی نووسەر کتێبەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

 

 

سەرچاوە: pukmedia