کتێبی «کورد و تورک» چاپ و بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 152 لاپەڕەدا کتێبی «کورد و تورک» نووسینی «بەرزان حاجی برایم چەرمەگا» چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە کورتە باسێکی مێژووییە دەربارەی پەیوەندیی نێوان کورد و تورک و لە بەشێكی کتێبەکەدا هاتووە: عوسمانییەکان هۆزێکی تورک بوون، تورکەکان سەرەتا لە ئاسیای ناوەڕاستدا نیشتەجێبوون، کاتێک مەغۆلەکان بە سەرکردایەتی «هۆلاکۆخان» خۆراسانیان داگیرکرد، سولەیمانی باپیری عوسمان ساڵی 1220 کۆچی کرد بۆ ئەنادۆڵ و لە شاری ئەخلات نیشتەجێبوون. لە دوای مردنی سولەیمان ئۆرتغرولی کوڕی جێگەی گرتەوە و لەگەڵ هۆزەکەیدا رۆیشت بۆ شاری ئەرزەنجان کە مەیدانی شەڕی نێوان سەلجووقییەکان و خواڕەزمییەکان بوو، ئۆرتغرول، لە پێناو بەرژەوەندیی سوڵتان عەلادینی سەلجوقی سوڵتانی قۆنییە کاری دەکرد و یارمەتی سوڵتانیدا لە شەڕی دژی خواڕەزمییەکاندا، بەرامبەر ئەو هاوکارییانەی کە کردی سوڵتان زەوییەکی زۆری بۆ جیاکردەنەوە لە سنوری خۆرئاوای ئەنادۆڵ بە تەنیشتی رۆمەوە و رێگەی پێدان کە زەوییەکانیان فراوان بکەن لە سەر حسابی رۆم.

 

 

سەرچاوە: knwe