کتێبى مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا چاپ و بڵاوکرایەوە

دڵشاد کاوانی 

 

کتێبى مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا،  لە نووسینى دڵشاد کاوانییە. توێژینەوەیەکى زانستى مێژوویی مەعریفەى ئیسلامییە. لە لاى دەزگەى پڕۆژەى ئاگا  چاپ و بڵاوکرایەوە.

 ئەم کتێبە یەکەمین توێژینەوەى کوردییە  لەمێژووى وەرگێران لە هەرسێ خەلافەتەکانى ئیسلامی ڕاشدیى و ئومەوی و عەباسی کۆڵیوەتەوە و زیاتر لە چل بەڵگەنامە و دەستنووسى زانایان و فەیلەسووفانى ئیسلامى خراوەنەتەڕوو.

باس لە بەرهەم و وەرگێڕان و داهێنانى سێ قۆناغى گرنگى  زانایانى ئیسلامى دەکات. کە لە بوارەکانى  پزیشکى و بیرکارى فەلەکناسى و کیمیاسازیى فیزیازانیی سەردەمى زێڕینى زانستگەرایى ئیسلامىدا  لە قوتابخانەکانى جوندیشاپور و ماڵى حیکمە و تەرابلوس و ئەندەلوس و مەراکش و دیمەشق سەرتۆپى جیهان بوون و ڕۆڵى گرنگیان هەبووە.

دڵشاد کاوانى ڕایگەیاند: خوێنەری کوردی بە گشتی بە فەیلەسووف و زانایانی ئیسلامیی ئاشنانییە. بۆیە دوای سێزدەهەمین بەرهەمم، جیاواز لەکارەکانی پێشوو ئەمە دوا کتێبمە کە چاپ دەبێت، دەتوانم بڵێم قوڕسایی بەقەد کۆی کارەکانی پێشووترم بووە کە دەستم داوەتێ.

هەروەها گوتى: کتێبەکەم پێکهاتووە لە تووێژینەوە لە ژیان و بەرهەمی وەرگێڕدراوی سی و حەوت زانای مسووڵمان، لە سەردەمەکانی کۆتایی خەلافەتی ڕاشیدیی و خەلافەتەکانی و ئومەویی و عەباسی. لەگەڵ کۆمەلێک دەستنووس و زیاتر لە ١٠٨ پەڕاوێز و ١٣ سەرچاوی عەرەبی و ٨ سەرچاوی فارسی و ٥ سەرچاوەی ئینگلیزی. ٢ سەرچاوەی تورکیم بەکارهێناوە.

 

سەرچاوە : ئاوێنە