دەگێڕنەوە خانم ئەندێرا گاندی کچی جەواهر لال نەهرۆ لەباوکی دە پرسی :
ئایا جەنگ چی بەدوای خۆیدا دەهێنێ لە ناو کۆمەڵگا ؟
وەڵام : ئابوری وولات وێران دەبێ .
ئەی دوای ئابوری وێران بوون چی ڕووئەدا ؟
وەڵام : رەوشت وێران دەبێ.
ئەی دوای وێران بوونی ڕەوشت چی پێش دێت ؟
وەڵام : ئنجا چی تۆ دەهێڵێتەوە لە ووڵاتێکدا کە ڕەوشتی تیا وێران بێ ..
کاتێ گرێژنەی ڕەوشت دەڕوخێ ڕاگرتنی سنوورەکانی ناوکۆمەڵگا تێکدەچێ وبەڕەڵڵایی باودە بێت..
مرۆڤ دەتوانێ خۆی بگونجێنێ لەگەڵ بێ بەرگی وبێ خۆراکی وبێدەرامەتی ،مرۆڤ کاتێ هەست دەکات یەکسانە، وەکەسایەتی پارێزراوە خۆی دەگونجێنێ لەگەڵ بێبەرهەمی وبێبازاری..
بەڵام زۆرسەختە بۆ مرۆڤ بتتوانێ لەکۆمەڵگایەکدا بژی کە گرێژەنەی ڕەوشتی تیا داڕمابێ .کەسایەتی وکەرامەتی مرۆڤەکانی تیا وون بوبێ !