کابرای مەرگەیی لە مەلایەک ئەپرسێ ئەڵێ: تو خوا مامۆستا هەر دەڵێن پردی سیراتی هەیە ئەوە چۆنە؟ مەلایش ئەڵێ: مام هۆمەر کتێبان دەفەرموێ پردی سیرات لە مەشریقان هەتا مەغریبان درێژە، لە موو باریکتر و لە شیر تیژترە بە قەدەر سەد کێوی لە سەر یەک دانێ، هێندەی بەرزە، جەحەنەمیش لە ژێریدایە، یەعنی پردەکە بە سەر جەحەنەمیدا ڕاکشێراوە.
مام هۆمەر کە ئەمەی بیست ئەڵێ: مامۆستا ئەبێ بە سەریدا بڕۆین؟ مامۆستا فەرمووی: بەڵێ کتێبان وا دەفەرموێ دەبێ هەموومان بە سەریدا بڕۆین. ئەویش وتی: مامۆستا پێی ناوێ، بە گۆڕی بابم ڕمبە لە بنییەوە هەڵدەستێنم! واتە ئەکەومە ناوی.