ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری TV كه گۆڤارێکی هونه‌ریی و میدیایی و رووناكبیرییه ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك ده‌ریده‌كات كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
ژماره 19ی گۆڤاره‌كه، چه‌ند بابه‌تێكی به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی له خۆگرتووه، له‌وانه: دۆخی رۆشنبیری له كه‌ركوك، گه‌شتێك بۆ شاری كه‌ركوك، ئیستاتیكا (جوانیناسی) وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك، كه‌ركوك له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی هۆمه‌ر دزه‌یی، گرنگی شیعر بۆ منداڵان، جلوبه‌رگی كوردی، كورته‌یه‌ك له مێژووی ته‌له‌فزیۆنی جارانی كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌قێكی شیعریی و چیرۆك و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی عه‌ره‌بی.
سەرچاوە: knwe