لەساڵیادی كۆچی دواییدا، (ڕەهەندەكانی عوسمان عەلی) بڵاودەكرێتەوە

لەساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند (عوسمان عەلی)، بەدروشمی (ڕووەو هونەرێكی كوردیی ڕەسەن و هاوچەرخ)، كتێبی (ڕەهەندەكانی عوسمان عەلی) بڵاودەكرێتەوە.
كتێبی (ڕەھەندەكانی عوسمان عەلی) لەنووسینی هونەرمەند (عادل محەمەد كەریم)ەو لەمەراسیمێكدا بەهاوكاری تیپی موسیقای سلێمانی، سەعات (6)ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (21-6-2022) لەهۆڵی ڕامادا بڵاودەكرێتەوە.
ھونەرمەند ئازاد ساڵح پێشەكی بۆ كتێبەكە نووسیوەو سەركەوت عەلی  ئەركی ھەڵەبڕی كتێبەكەی گرتۆتە ئەستۆ  و دیاری پان فلوت دیزاینی كتێبەكەی كردووە.

 

 

سەرچاوە: galawej