سێ كتێبی نوێی ڕەفیق سابیر بڵاودەكرێنەوە

هەفتەی داهاتوودا سێ كتێبی نوێی شاعیر و نووسەر رەفیق سابیر، لەلایەن ناوەندی غەزەلنووس، لەسلێمانی بڵاودەكرێنەوە.
كتێبەكان بریتین لە (ڕوانین بە ڕووناكیدا، لەبارەی شیعر، ئازادی، ژیان)، (لەدنیای گوڵاندا، باسێك لەبارەی هونەری هایكوی یابانی، لەگەڵ نموونەی 150 هایكۆ، كە لەسوێدییەوە كراون بەكوردی)، (پەیڤ و پەیام، هەڵبژاردەی نووسینەكانی رەفیق سابیرە 1970-1981) كە (بوار نورەدین) كۆیكردوەتەوەو ئامادەیكردووە.
ئەم كتێبە دەیان وتاری ئەدەبی و چەندان چیرۆك و هۆنراوەی تەرجومەكراوی لەخۆگرتووە، كە شاعیر لەو سەردەمەدا بڵاویكردوونەتەوە.
(ڕوانەوە لەناو وێرانەدا) كە وەك پێشەكی بۆ ئەم كتێبە نووسراوە، پێشەكیەكە باس لەهەندێك لایەنی ئەدەبی و ڕووناكبیریی ئەوساڵانەو دەركەوتنی بزاڤی ڕوانگە و خولیای نوێكردنەوەی ئەدەبی كوردی دەكات.
كتێبی لە دنیای گوڵاندا، باسێكی گرنگ و دەوڵەمەندە لە بارەی هایكۆ و ئەو شێوازە لەنووسین كە لەكۆن و ئێستای یابان و جیهاندا بەناوبانگەو پێشتر زۆریان لەڕۆژنامەی چاودێردا بڵاوكراونەتەوە.

 

 

سەرچاوە: galawej