ڕۆمانی «ڕزگار» لەچاپ درا

بەپێی هەواڵی هاژە، ڕۆمانی «ڕزگار» نووسراوەی مەسعوود حەنیفی ناسراو بە «ڕێبوار» چاپ و بڵاو کرایەوە.
ڕزگار یەکەم بەرهەمی ئەم نووسەرە مەهابادییە کە لە 454 لاپەڕەدا لەچاپ دراوە. بڵاوگەی "ژیر" لە مەهاباد ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆمانەی لە ئەستۆ بووە.

مەسعود «ڕێبوار» حەنیفی، لەدایک‌بووی ساڵی 1362ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و کۆمەڵەچیرۆکێکی‌تری وەک دووەم بەرهەمی خۆی لەبەر دەستە. هەروەها وەک ئەکتەری شانۆ لە مەهاباد و ناوچەدا چالاکی بووە.

ڕۆمانی «ڕزگار» هەر ئێستا لە پێشانگای کتێبی هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد لەبەر دەستە و بەم زووانە لە کتێب‌فرۆشییەکانی ئەم‌شارەش دێتە بەر دیدی هۆگران وێژە و ڕۆمان.

 

 

سەرچاوە: haje