د. توانا
لەم ساڵانەی دووایدا دیاردەی سواڵکردن وەک زۆربەی کاسبی ناوبازارەکان سەخت بووحەڵاڵ و وحەرامەکانت بۆ لێک جیابکرێتەوە..!
سوڵکردنیش زۆر شێوەی سەیرو سەمەرەی نوێ ی تێهاتبوو،کەبەزەحمەت ڕاست ودروستەکانت بۆلێک جیادەکرانەوە..!
نامەوێ بتانبەمە ناو ئەم جەنجاڵی قۆڵبڕین وحەڵال وحەرامەوە ،تەنها ویستم سەرنجتان بۆ دیاردەیەیەک ڕابکێشم کە لەدوای ڕاپەڕینەوە زەق دەرکەوتن ،شاقولی هەڵکشا بۆسەرەوە، ئەویش دیاردەی سواڵکردنی ژنان منداڵ بوو !
کەسنووری ئاسایی وڕووکەشەکەی سواڵکردنی تێپەڕاند ، لەدەرگادانی شەرمنانەو وبەردەرکی مزگەوتەکانی بڕی بەرەو فولکەو ترافیک لایتەکان .لەپیروپەککەوتووەکانەوە بەرەو کچی گەنج وژن ومنداڵ ،لەهەندێ شوێن کڕین وفرۆشتن لەسەر شوێنەکان دەکرا،بەیانیان بەئۆتۆمبیل ومینی پاس دەهێنران وئێوان کۆیان دەکردنەوە..سیمای خانمی گەنج ومنداڵی کۆرپەی مێش تێئاڵاوی پاڵکەوتووی بەردەمی لەسەر شۆستەڕەق وتەڕەکان ،هەست وسۆزی ڕیبوارانی دەهەژان !
لەساڵی 2003 ودوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەم کارە ناشارستانیە پەرەی سەند ، ژمارەیەکی زۆر خێزانی عەرەب لەناوەڕاست وخواروی عێراقەوە بەلێشاو ڕویان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان کرد..
کۆمەڵی ڕێکخراوی مەدەنی وشێڵتەرو ئاسایش ودەزگای ئەمنی شارەکانی کوردستان کەوتنە خوێندنەوەو بەدواداچوون بۆ ئەم دیاردە ناشارستانیە پەردە لەسەر زۆرنهێنی ئەم دیاردەیە هەڵماڵدرا کە هەڵوێستەوتێڕامانی شێڵتەرەکانی مافی مرۆڤی ڕاکێشا..وەلەگەڵ پۆلیس وئاسایش گەیشتنە سەرەداوەکان و نهێنی بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیە وکاریگەری نەرێنی وترسناکی لەسەرخێزان و منداڵان بەتایبەتی ..!
یەکێ لەو دیاردە قێزەونانەی پێشتر نەزانرابوو (بەکرێدانی منداڵی کۆرپە ) بوو،ئەوژنە سواڵکەرانە منداڵی خێزانیکیان بەکرێ بۆ ڕۆژێ وەردەگرت، وەک کاڵایەک دوور لەمیهرەبانی دایکانەو هەستی مرۆڤانە لەسەر شۆستەو شەقامەکان لەسەرزەوی ڕەق بەنیمچە ڕووتی لەسەرماوگەرما پاڵیبخەن ومێش تێ ی بئاڵێ وتەنها بۆئەوەی سەرنج وبەزەیی ڕێبوارەکان ڕابکێشێ وبجوڵێنێ تا زۆرترین پارەی پێکۆبکەنەوە .. !
لێرەدا ڕاتان دەگرم لەساڵی 1992 لەیەکەم هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەر هەڵبژاردنێک پێشەکی 12 کورسی کۆتای کەمینەکان بۆخۆی بردووە .. بێگوێدانە حاڵ وگوزەران وباری سیاسی وفەرهەنگی کەمینەکان .. یان گۆڕانکاری لەباری گوزەرانی خراپیان بکات ! چونکە ئەوەی کە بووە بەخاوەنی کورسی
ئایا پارتی چەند ڕێگر بوو لە تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لەسەر دەستی داعش لە شەنگال/ پارتی چەند ڕێگر بوو لە ڕاوەدوونان و کۆچی بەکۆمەڵی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا؟ ئایا پارتی چیکرد تاتورکمانەکانی تەلەعفەرو بەشیرو داقوق ودەروبەری کرد تا ڕێگە لەپاوانخوازی عەرەبەهاوردەکان بگرن ؟ خۆئەرمەنەکانی موسڵ وکاکەییەکانی سوفەیەی دەرەوەی موسڵ وئاسوریەکانی بەرتەلەوئەڵقۆش تائەمڕۆش هەرلەبیرکراون !
ئەوسواڵە نا شەرعیەی چەند ساڵە پارتی بەناوی (کورسی کۆتاکان) بەلاشەی ڕووت وقوتکراوی پێکهاتەکانی کوردستانی کردووە ڕێک وەک ژنەسواڵکەرەکەیە کە بازرگانی بە لاشەی کۆرپەساواکەی سەرشۆستەکان دەکەن.. نەک هەردەبێت ڕابگێرێ بەڵکو پێویستە لەسەر ئەوتاوانانەی لە 1992 وە بەرامبەر ئەوپێکهاتانە کراوە ، دەبێت سەرانی پارتی بدرێنە دادگای نێودەوڵەتی بەتاوانی بەشداری لەکۆمەڵکوژیان .
ئەمڕۆ گشت لایەنە سیاسییەکانی هەرێم زۆرباش لەم فێڵە ناڕەوا و نادروستەی ئەم پارتە تێگەیشتوون ئەو بیانووانەی ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردندا دەریدەخەن پێدەچێت بەتەواویی لای میللەتیشەوە هەستپیێکراوە ، بیانووی نادروست وهۆکارە کانی ئەم پارتە بۆ بەشدارینەکردنی تەواو لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا تەنها بۆ باوەڕپێکردنی ئەندامانی ئەوپارتە هەرەمیە بێت .. ! بەلاڕێدا بردن وچەواشەکاری کارەکان بە دۆخێک دەچێت کە کەسێک بیانوویەکی لاواز بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە بەرپرسیارێتی یان بەشداریکردن بەدوور بگرێت..
دینامیکی سیاسی لە ناوچەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانی بەڕاستی دەتوانێت ئاڵۆزتر بێت، بەگشتی ئاساییە لایەن و گروپە جۆراوجۆرەکان هۆکاری تایبەت بە خۆیان هەبێت بۆ کردار یان بێرکردنەوەکانیان. بۆیە دەبێت ڕەخنە لەو کارو ئەنجامانە بگرن کە ئەم لایەنانە پێشکەشی دەکەن وە لەپڕۆژەیەکی مێژوویی ئەم هەرێمەدا تۆماری دەکەن ،دەبێ پارتیش لەزمانی توندو تاکڕەوی ولووتبەرزی بێنەخوارەوە بۆ ئاست میللەت ولەگەڵ پێشنیارەکانی لایەنەکان هەڵبکەن کە ئەوانیش بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بە تەواوی بەشداری لە پرۆسەی دیموکراسیدا بکەن نەک ڕاو وڕێوی هێنانەوە یان پشت بە بیانووی نادروست ببەستن.