ئەرسەلان رەحمان
( ١ )
ده‌قی ڕێنمایی ژماره (1)ی 2023ی تایبه‌ت به كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان، له ژماره (305)ی ڕۆژی 22ی ئایار/ مایۆی 2023ی ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌قه خاڵی گرنگ و باشی تێدان، به‌ڵام به‌ده‌رنیه له كه‌موكورتی، كه‌موكورتییه‌كان جه‌وهه‌ریانه‌ن و به‌شێكیان مه‌ترسین له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوبردنی كۆمه‌ڵگه، ڕێنماییه‌كه پێویستی به گفتوگۆی فراوان و شه‌نوكه‌و و هه‌موار و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر هه‌یه تا ڕاگرتنی و هه‌ڵپه‌ساردنی، چونكه به‌شێك له خاڵه‌كانی ده‌كرێت وه‌ك هێڵی سوور له‌به‌رده‌م كاری میدیاییدا له هه‌ر ئانوساتێكدا به‌كاربهێنرێن.
به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ته‌بام پێویسته كاری میدیایی ڕێكبخرێته‌وه، ژینگه‌ی میدیایی مشتوماڵ بكرێت، تێگه‌یشتنمان له ئازادی كاری میدیایی قووڵتر بێت له‌وه‌ی ڕووكه‌شانه سه‌یری بكرێت و بكرێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێكدانی ژینگه‌ی میدیایی و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه درووست بكات.
خاڵی جه‌وهه‌ری ده‌بێت، یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێته بنچینه و هه‌رچی ده‌ربچێت نابێت پێچه‌وانه‌ی ڕووحی ئه‌و ده‌قه یاساییه بێت.
لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێك له باره‌ی ده‌قی ڕێنماییه‌كه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
پشتیوانه یاساییه‌كان چین؟
یه‌كه‌م:
له به‌رایی ڕێنماییه‌كه‌دا، ئاماژه به پشتیوانی یاسایی ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كه كراوه و تێیدا هاتووه: "پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له بڕگه‌ی (9)ی مادده‌ی (2) و بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (5)ی یاسای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (12)ی ساڵی (2011)..".
لێره‌دا پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ده‌قه یاساییه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی ئایا ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته وه‌زاره‌ت ڕێنمایی بۆ میدیا به هه‌موو ئامرازه‌كانییه‌وه ده‌ربكات؟!
له بڕگه‌ی 9ی مادده‌ی 2ی یاسای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان‌دا هاتووه: ((نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤار و په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن، به ئامانجی گه‌یاندنی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به بوار و جموجۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و میدیایی و یه‌كێتییه‌كان و تیپه‌كانی هونه‌ر و یانه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رزش و هۆڵه‌كان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی وه‌رزش و هونه‌ر و یاریگاكانه‌وه)).
وه‌ك تێبینی ده‌كرێت ئه‌و خاڵه تایبه‌ته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا میدیاییه‌كان بۆ ((گه‌یاندنی په‌یامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان )) له بواره جیاجیاكاندا، نه‌ك ده‌سه‌ڵات درابێت بۆ ڕێكخستنی كاری میدیایی. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش لێكبدرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه نه‌دراوه‌ته وه‌زاره‌ت ڕێنمایی بێچه‌ندوچوون و گشتگیر له باره‌ی ئامرازه‌كانی میدیای ته‌قلیدی و نوێ و سۆشیال‌میدیا ده‌ربكات. له بڕگه‌كه‌دا ته‌نیا ئاماژه به "ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ده‌ركردنی ڕۆژنامه و گۆڤار، په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌ڤزیۆن دراوه"، له‌وه‌شدا به روونی هاتووه: كه پێویسته به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (5)ی یاسای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان‌دا هاتووه: "وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات"، واته یاسای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان كه (10) مادده‌یه. له ته‌واوی ده‌قی یاساكه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به میدیای ئه‌لیكترۆنی و سۆشیال‌میدیا و ڕێكخستنی ئه‌و بواره نه‌كراوه.
دووه‌م:
هه‌ر له به‌راییدا له درێژه‌ی پاڵپشت به یاساكان هاتووه: "مادده‌ی (1) له یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ژماره (35))ـی ساڵی 2007".
ده‌قی مادده‌ی (1)ـ له یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 تایبه‌ته به پێناسه‌ی زاراوه‌كان و مه‌به‌ستیان له به‌كارهێنانیان له ده‌قی یاساكه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه و تێیدا به شه‌ش خاڵ پێناسه‌ی هه‌ریه‌ك له (هه‌رێم، سه‌ندیكا، نه‌قیب، ڕۆژنامه‌گه‌ری، ڕۆژنامه‌نووس، ڕۆژنامه) كراوه. ئیدی ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كامه بێت له یاساكه‌دا درابێته وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی له باره‌ی میدیا؟
سێ:
هه‌ر له به‌راییدا ئاماژه بۆ پشتیوانی مادده‌ی (1) له یاسای ڕێكخستنی ڕێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (4)ـی ساڵی (2019) كراوه، كه له‌و مادده‌یه‌دا له كۆی حه‌وت خاڵدا پێناسه‌ی زاراوه و مه‌به‌ست له به‌كارهێنانیان كراوه و هه‌موو جۆره‌كانی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن به میدیای ئه‌لیكترۆنیشه‌وه ناویان هێنراوه و مه‌به‌ست له وه‌زیریش، له یاساكه‌دا وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانه.
چوار:
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌راییه‌كه‌دا، نووسراوه: "بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باشتر ڕاپه‌ڕاندنی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا به ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییه‌ی خواره‌وه"، واته ئه‌سڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و باشتر ڕاپه‌ڕاندنی كاری میدیاییه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ربڕینانه ده‌كرێت ڕاڤه‌ی دیكه هه‌ڵبگرن و مانایه‌كی یه‌ك ده‌ست و ڕه‌هایان نیه. باشتر لای تۆ ڕه‌نگه به جۆرێك بێت و لای من به جۆرێكی دیكه بێت، به هه‌مان شێوه، "به‌رژه‌وه‌ندی گشتی" به‌لای میدیاكاره‌وه ڕه‌نگه ڕووماڵكردنی بابه‌تێك بێت و به‌لای ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕه‌نگه ڕووماڵ نه‌كردنی بێت، ئه‌مانه دژبه‌ری درووست ده‌كه‌ن و وه‌ك خۆیان ناتوانرێت مه‌به‌ست بگه‌یه‌نن.
(2)
ده‌قی ڕێنماییه‌كه زۆر فراوانه. په‌لوپۆی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له باره‌یانه‌وه دواوه، به‌شێكیان پێویستیان به یاسای تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، ناكرێت به ڕێنماییه‌ك هه‌ڵپڕوزرێن. به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ڕێكخستنی فریكوێنسی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن. به‌شی دووه‌م تایبه‌ته به ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی. به‌شی سێیه‌م ڕێكخستنی ڕێكلامی بازرگانی. سه‌رجه‌م 17 مادده‌ی پڕ بڕگه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
تایبه‌ته به ناساندنی زاراوه و چه‌مكه‌كان. له خاڵی پێنجه‌مدا، ئامرازه‌كانی میدیای ناساندووه، هه‌موو جۆره‌كانی میدیای ته‌قلیدی و نوێ و سۆشیالمیدیای له خۆگرتووه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، ڕێكلامی بازرگانی و ده‌زگاكانی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی هه‌ژمار كردوون. كه روونه ڕێكلامی بازرگانی ئامرازی میدیایی نییه، به‌ڵكو له ڕێی ئامرازی میدیاییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی ڕادیۆ و كه‌ناڵه بیانی و عه‌ره‌بییه‌كانی به ئامرازی ڕاگه‌یاندن هه‌ژمار كردوون، كه نووسینگه هیچ كاتێك ئامراز نیه.
له‌و بڕگه‌یه‌دا ته‌نیا ناوی ڕۆژنامه و گۆڤار یان چاپكراوی نه‌هێناوه، به‌و پێیه‌ی له یاسای كاری رۆژنامه‌وانیدا چاره‌سه‌ر كراوه. ئه‌مه‌ش كه‌موكورتییه‌كی به‌رجه‌سته‌ی ڕێنماییه‌كه‌یه، كه جیاوازی له نێوان ناوه‌ڕۆكی میدیایی و نووسینگه و ئامرازی میدیایی نه‌كات.
مادده‌ی 2:
له 8 بڕگه‌دا باسی له به‌كارهێنانی فریكوێنسی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان كردووه، كه له ته‌واوی ڕێنماییه‌كه‌دا به هه‌ڵه نووسراوه "ته‌له‌فزیۆن". له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، باسی له مه‌ودای فریكوێنسییه‌كه كردووه، درێژدادڕی له ناساندنیدا كردووه، كه پێویستی پێی نیه، ئاماژه‌ی ڕوونی به‌وه‌داوه، كه مه‌ودای فریكوێنسی سامانێكی نیشتمانییه، هاوشێوه‌ی سامانه‌كانی دیكه‌ی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی و ناو ئاو، ئه‌مه بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ وه‌به‌رهێنان تێیدا و له بڕگه‌ی سێیه‌مدا، مه‌به‌ستی ڕوونتر داوه به ده‌سته‌وه كه ده‌كرێت وه‌ك سامانه‌كانی دیكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نیشتمانی بخرێته بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه.
به مانایه‌كی دیكه بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت و ئیدی ئه‌و سامانه نیشتمانییه، كه ڕێنماییه‌كه وه‌ك نه‌وت و كانزاكان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، ده‌كرێت بدرێته وه‌به‌رهێنه‌رێك و ئه‌و بتوانێت بۆ ماشینه‌وه‌ی داهات كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت. له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا پێیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسی قۆرخكاری و زه‌وتكردنی ئه‌و "سامان"ـه‌ی لێده‌كرێت له ده‌ستی حزب و بازرگانه‌كانیدا.
مادده‌ی 3:
بواره‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو، له پاڵ ڕێنماییدا سیسته‌میشی بۆ زیاد كراوه. كه له ناونیشاندا به ڕوونی دانی پێدا نه‌نراوه.
مادده‌ی 4:
تایبه‌ته به میكانیزم و مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت.
له‌م مادده هه‌شت بڕگه‌ییه‌دا، به پێچه‌وانه‌ی ڕووحیه‌تی كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌قی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری، ڕێككاری قورس و تاقه‌تپڕوكێن بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت دانراون.
هه‌ست ده‌كرێت، ده‌قی ڕێنماییه‌كه بۆ ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی خنكێنراو نووسراوه. به جۆرێك له بری سیستمی ئاگاداركردنه‌وه كه له یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌بوو، پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بینرێت و ڕێنماییه‌كه سیستمی مۆڵه‌تی ته‌به‌نی كردووه.
مۆڵه‌ته‌كه‌ش له ده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و سه‌ندیكای پیشه‌یی نییه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی لای وه‌زاره‌تی ناوخۆیه. كه ئه‌مه دیدگایه‌كی پۆلیسی له پشته‌وه‌یه.
دیدگایه‌ك، كه ئازادی كاری میدیایی پێ هه‌زم ناكرێت و به‌ربه‌ستی بۆ درووست ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ڕاسته‌وخۆ تایبه‌تمه‌نده به پێدانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌منی له‌سه‌ر خاوه‌نی میدیاكه.
له بڕگه‌ی پێنجه‌میدا، ده‌ڵێت: "مۆڵه‌تپێدان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵه، پێویسته له كاتی خۆیدا نوێ بكرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نی میدیا ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه".
واته هه‌موو ساڵێك دامه‌زراوه‌گه‌لی میدیایی، له وێبسایتێك یان په‌یجێكه‌وه تا ده‌گاته نووسینگه‌ی میدیای بیانی و عه‌ره‌بی و ده‌زگاكانی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن خه‌ریكی ده‌رهێنانی ساڵیانه‌ی مۆڵه‌ت بن، ئه‌مه پێی ناوترێت مۆڵه‌ت، به‌ڵكو ساڵیانه‌یه.
له بڕگه‌ی شه‌شه‌مدا، به مه‌رج گیراوه، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی لارینه‌بوونی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، نابێت هیچ شتێك بكرێت، له دوای ئه‌و له ماوه‌ی 180 رۆژدا ده‌بێت ده‌ست به ڕێككاره‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بكات، واته وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌و نێوه‌دا بێده‌سه‌ڵاته و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های مۆڵه‌ت لای وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
له بڕگه‌ی هه‌شته‌مدا، ده‌ڵێت: "له‌كاتی لادان و سه‌رپێچیكردن له بنه‌ماكانی ئه‌م ڕێنماییه، میدیای سه‌رپێچیكار ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه"، له هه‌ردوو حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌كه‌دا، ڕێنماییه‌كه ڕوونی ناكاته‌وه به كام ده‌قی یاسایی ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه، یان ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه چلۆنه؟
له خاڵی دووه‌می مادده‌كه‌دا باس له مه‌رجه‌كانی خاوه‌ندارێتی ده‌كات. به 16 بڕگه مه‌رجه‌كانی خستوونه‌ته‌ڕوو.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می مه‌رجه‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كدین. له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی خاوه‌نی میدیاكه، له 25 ساڵ كه‌متر نه‌بێت. (بۆ بیرهێنانه‌وه هه‌موو ئامرازه‌كان و نووسینگه و ڕێكلام و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری ده‌گرێته‌وه)، به‌ڵام ڕوون نییه، بۆچی 25 ساڵ، ئه‌ی مه‌گه‌ر له بڕگه‌ی دووه‌مدا ناڵێت: "پێویسته خاوه‌نداری میدیاكه له هه‌رێمی كوردستان كه‌سێتی یاسایی هه‌بێت".. بێزه‌حمه‌ت كه‌سێتی یاسایی له ده‌قی یاسایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ستووردا ته‌مه‌نی چه‌ند ده‌گرێته‌وه؟
جا ئه‌گه‌ر كه‌سێتییه‌كه مه‌عنه‌وی بوو، ده‌بێت مۆڵه‌تی كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت. هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له مافی خاوه‌ندارێتی بكرێت له بری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندی بدات و گۆڕانكاریش له یه‌كه‌م ساڵدا نابێت بكرێت.
له بڕگه‌ی شه‌شدا، به حه‌وت خاڵ باس له سه‌رمایه‌ی خاوه‌نی میدیا و ده‌زگا ده‌كات، خاوه‌نی كه‌ناڵێكی ناوخۆیی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌بێت هه‌ژماری بانكی هه‌بێت و 25 ملیۆن دیناری تێدا بێت. خاوه‌نی ڕادیۆیه‌كی لۆكاڵی ده‌بێت 15 ملیۆن دینار له هه‌ژماره‌كه‌یدا هه‌بێت. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ندارێتی په‌خشی ئۆنلاین ده‌كه‌ن ده‌بێت 50 ملیۆن دیناریان هه‌بێت.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ته‌نیا له رێی پاره‌وه قورس نه‌كراون، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی ده‌وێت، له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لۆگۆ و ناوی میدیاكه‌ی تۆمار بكات، بۆ ئه‌ستۆپاكی سه‌ردانی باجی ده‌رامه‌ت بكات، ساڵانه‌ش كه مۆڵه‌ت نوێده‌كاته‌وه هه‌ر ده‌بێت بچێته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌ت و ئه‌ستۆپاكی بهێنێته‌وه.
بڕگه‌ی 11ی ئه‌م مادده‌یه پێكه‌نیناوییه، ده‌ڵێت: هه‌ر خاوه‌ن میدیایه‌كی بیستراو و بینراو، ده‌ستبه‌رداری خاوه‌ندارێتی بێت، ئه‌وا بۆ جارێكی تر ناتوانێت داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێشكه‌ش بكات، تاوه‌كو دوو ساڵ به‌سه‌ر كاته‌كه‌یدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئاخر رێنمایی وا له قوتووی چ ده‌سه‌ڵاتێكدا هه‌یه، خۆت له بڕگه‌ی چوار رێگه ده‌ده‌یت خاوه‌ندارێتی دوای ساڵێك بگۆڕدرێت، له بڕگه‌ی 11 شتێكی دیكه ده‌ڵێیت.. ئه‌مه له كوێ جێی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر من كه‌ناڵێكی لۆكاڵی تیڤیم دانا، به پێی ئه‌م رێنماییه دوای یه‌ك ساڵ فرۆشتم و خاوه‌ندارێتیم دایه كه‌سێكی دیكه، ئه‌وا من بۆم نیه تا دوو ساڵ دواتر داوای مۆڵه‌ت بۆ هیچ شتێك بكه‌مه‌وه؟!!
له بڕگه‌ی 13، باس له به‌ڕێوبه‌ری میدیا ده‌كات، پێی باشه ده‌رچووی كۆلیژ یان په‌یمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن بێت، یاخود لانیكه‌م 10 ساڵ ئه‌زموونی له میدیادا هه‌بێت و پشتگیری له ده‌زگایه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه بهێنێت. ڕێنماییه‌كه ڕوون نییه، كامه ده‌زگا باوه‌ڕپێكراوه، ئه‌م 10 ساڵ ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ 25 ساڵ مه‌رجی ته‌مه‌نه‌كه ناگونجێت.
به گشتیی ئه‌م مه‌رجانه بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی زۆر قورسن، له ئاستی چاوه‌ڕوانی میدیاكارانی هه‌رێم نین. پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان تێدا به‌دی ده‌كرێت. پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی كرانه‌وه‌ی زیاترن.
سەرچاوە سپی میدیا
ئه‌مانه گرفتی ته‌كنیكی گه‌وره بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌خوڵقێنن، چونكه له بری جێبه‌جێكردن به مرداره‌وه بووی له‌دایكبوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانرێت له زه‌مینه‌ی واقیعدا جێبه‌جێ بكرێن. به تایبه‌تی له فه‌زای سۆشیال‌میدیا و میدیای ئه‌لیكترۆنیدا. ڕه‌نگه بتوانرێت كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی ڕادیۆ و تیڤی پابه‌ند بكرێن، به‌ڵام له فه‌زای ئه‌لیكترۆنیدا قابیلی قسه‌له‌سه‌ر كردن نین و جێبه‌جێ نابن.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێككارانه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێم ده‌بێت، زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هه‌رێم له ئاستی دیپلۆماتی و سیاسی ده‌ده‌ن. هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌كه‌ی ڕێنماییه‌كه‌ی له پێناودا ده‌كرا، كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بوو، ده‌كرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره ئه‌و جۆره مه‌رجه ته‌عجیزیانه هه‌ڵبگیرێن. وتمان ڕێكبخرێته‌وه، نه‌ك بخنكێنرێت.
دواتر باس له مه‌رجه‌كانی كوالێتی ڕاگه‌یاندن و په‌خشكردن ده‌كه‌ین.