چیرۆكی شانۆكارانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ كتێبێكدا

به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندان و رووناكبیران، له‌ ته‌لاری هونه‌ری سلێمانی مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی  چیرۆكه‌كانی شار كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مێژووی شانۆ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ كۆچه‌ر میرزا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئامانجی كتێبه‌كه‌ و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسكرد كه‌ ئه‌مه‌ كتێبی سێیه‌میه‌تی‌ له‌و بواره‌ ده‌ینووسێت و وێڕای‌ ژیاننامه‌و پۆسته‌ر و زانیاریی له‌سه‌ر شانۆگه‌ری‌ و شانۆكارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، دیداری‌ كورتیشی‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان کردووە. پاشان، به‌ ئیمزای‌ نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.

 

سەرچاوە: knwe