چۆن خەوت رێك دەخەیتەوە؟

دەتوانیت بەچەند هەنگاوێك خەوت رێكبخەیتەوە، هەروەها هانی خۆت بدەیت لەكاتی خەوتن بە مێشكی خۆت واتە بەهیچ جۆرێك مێشكت بە بیركردنەوە لە رابردوو سەرقاڵ مەكە، چونكە رابردوو تێپەڕی و دووبارە نایەتەوە و بیر لە داهاتوو مەكەرەوە، چونكە نازانیت چۆن دەبێت هەر بۆیە بیر لە ئێستات بكەرەوە كە شەوە و پێویستە بخەویت.
بە چەند هەنگاوێك خەوت رێك بخەرەوە
1- خۆت بە دوور بگرە لە سەیركردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ.
2- بەهیچ جۆرێك پێش كاتی خەوت قاوە مەخۆرەوە و خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوەی قاوە پێش خەو بە پێنج سەعات.
3- لە درەنگانی شەودا خوارن مەخۆ، چونكە مەعیدەت قورس دەكات و توانای هەرسكردنی كەمتر دەبێتەوە  رێگە بەخەوت نادات و خەوت لێ تێك دەدات.
4- ئێواران مەخەوە، چونكە تێر خەو دەبیت و ناتوانیت شەوان بخەویت، هەر بۆیە  عەسران و ئێواران خۆت لە خەوی نیو سەعاتی بەدوور بگرە، چونكە خەوی شەوان سوودی زیاترە.
5- خۆت بە دوور بگرە لە قەلەقی و دڵەڕاوكێ بیر لە رابردوو و داهاتوو مەكەرەوە.

 

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد