چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە

بڕیارە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب بکرێتەوە. 
بڕیارە رۆژی 17 تا 26ی تشرینی دووەم چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ، بە بەشداری زیاتر لە (200) كۆمپانیای ناوخۆی و بيانى بەڕێوەبچێت.
لەمبارەیەوە د. شەوقی عومەر بەڕێوەبەری کارگێڕی و پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ، بە ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند" لە ئێستادا (90%) ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی چوارەمین پێشانگای تایبەت بە کتێب لە شاری سلێمانی تەواو بووە". 
وتیشی" تا ئێستا (200) ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارن، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا بگاتە (250) ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە، کە لە (55%)ی ناوەندەکان ناوخۆین، (45%)یشی لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستانن". 

 

 

سەرچاوە: speemedia