پەرلەمانی كوردستان وەك تاقیگە و وەك تیرۆرکردنی جڤاتێك.

 

 

 

 

 

تاڤگە سابیر

 

 

 

ئایا ئەم تیرۆرەی کە ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان خۆی مانیفێستدەکات ، تیرۆری بێ دەسەڵاتەکان و تیرۆری بەدەسەڵاتەکانە؟

یان تیرۆری دەوڵەت ؟ تیرۆری کۆمەڵگایە؟  ئایا شکۆی خۆی هەیە؟ ئایا شکۆ جۆرێکە لە تیرۆر یان تیرۆر بەرهەمدەهێنێت؟ ئایا تیرۆر ، کە بەدڵنیاییەوە حەپەساندن و واقوڕمان دروستدەکات ئایا شکۆش بەرهەمدەهێنێت؟ پەیوەندی پارتی و یەكێتی و دەسەڵات و ترس و تۆقاندن و شکۆمەندی چیە؟ ئایا پارتی و یەكێتی و دەسەڵات ئەو کاتەی ترس و تۆقاندن پەخشدەکاتەوە ئایا بەناچاری بەشکۆیە یان بەرهەمهێنەری شکۆو شکۆمەندی؟ بەدڵنیاییەوە بابەتی ترسە ، ئایا بەشکۆیە؟ ئایا ئەم بەربەریزمە ، کە ئێمە شاهیدی پەخشبوونەوەیەین لە کوردستان هەلومەرجی مرۆڤ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ئەم وەحشیگەریەی کە ڕۆژانەو بێشەرمانە بەڕووتی و بێپەردە خۆیمان نیشاندەدات ئایا جادوو ئەفسوونە و سحری خۆی نییە؟

ئەزموونکردنی تیرۆر لە ڕۆژگاری ئەمڕۆداو ئەزموونی کوردستان چاو لە بەیانکردنی دڕندەیی سروشتی مرۆڤ نابڕن ، کە بێگومان ترۆر خۆی مانیفێدتێکی دڕندەیی و شەڕانگێزی مرۆڤە ئەوکاتەی هەموو مەرجەعیەتەکان دەکەون ، بەڵکو گۆڕینی خودی ئەو سروشتە ، سروشتی مرۆڤ مەبەستە، کوردستان ئەو تاقیگەیانەن ، کە گۆڕان لەسروشتی مرۆڤدا تێیاندا تاقیدەکرێتەوە ، لێرەوە مەسەلەکە تەنها پابەندی ئەو زیندانیانە فڕێندراوەکان و ئەو کەسانەی ، کە بەڕێوەیاندەبەن بەپێی " ستانداردە زانستیەکا" نییە ، بەڵکو پابەندی هەموومانە ، ئەوەی لەمحەکدایە نە ئازادی فڕیندراوەکان و ئەو کەسانەی فڕۆشراون و کڕدراون ە ژمارەکەیان نییە ، بەڵکو ئەوەی لەمحەکدایە دوو شتە .

سروشتی مرۆڤ و بەها مەدەنی و ژیاییەکانە بەواتایەکی دی کەوتنی ئەو بەهایانەو بیناکردنی بەربەریزمێکی نوێ لەسەر ئەو کەلاوە شارستانییەو دروستکردنی کۆمەڵگایەك لە ڕووی تەکنۆلۆژییەوە ڕاقی و ئیدی بەربەری لە هەموو ڕووەکانی دیکەوە ، ویژدان و عەقڵ و ڕوح و بەربەری لە ڕووی ئەخلاقی و سیاسی و ئاینی و مەدەنیەوە، کردنی کوردستان بەیەك تاقیگەی گەورەو بەیەك کەمپی گەورە نیاز لێی تاقیکردنەوەی ئەم پرسیارە نییە ، کە ئایا چۆن لەسەر کەلاوەکانی پارتیەوە دامو دەزگای مەدەنی و کۆمەڵگایەکی مەدەنی دروستدەکەیتەوە، بەڵکو تاقیکردنەوەی ئەم پرسیارەیە : ئایا سنورێك هەیە لەبەردەم دەستەڵاتدا؟ چ دەسەڵاتی دەوڵەتی هۆبزی و چ دەسەڵاتی گروپە تیرۆیستەکان ، ئایا سنورێك هەیە بۆ دەسەڵاتی مرۆڤ؟ سنورێك ، کە ببێتە لەمپەڕ لە بەردەم گواستنەوەی مرۆڤ سروشتی مرۆڤ لەبوونەوەرێکی عەقڵانی و سیاسیەوە و گواستنەوەی و کردنی بەئاژەڵێکی فاسد؟ سەرکەوتنی ستراتیژی پارتی هەیمەنەی تەواو بەسەر کوردستاندا سەرکەوتنی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان ، کە حکومەتێکی تیرۆرستییەو پێکهاتووە لە کۆمەڵێك سیاسی ، کە زۆربەیان ڕابووردوی تیرۆریان هەیە.

سنورێك لە بەردەم تیرۆری دەسەڵاتداو لەبەردەم دەسەڵاتی تیرۆردا ئەگەر ئەوانە سەرکەوتووبن بەرئەنجامەکەی ، کە بەدەستدێت ڕەهەندێکی گەردوونی و بگرە فەلسەفی مانیفێستدەکات ئەویش ئەوەی بەڵێ دەشێت واسەیری مرۆڤ و سروشتی مرۆڤ بکەین ، سەیری مرۆڤ بکەین وەك ماتەڕیاڵێك ، کە بەتەواوی پلاستیکییە و درێژدەکرێتەوەو چیت بوێت لێیدەکەیت و لێیدروستدەکەیت، سەرکەوتنی ئەجێندای تیرۆر لە کوردستان لە ڕووی ڕەهەندی فەلسەفیەوە واتە گۆڕینی کەسایەتی مرۆڤ بەشتێك لەنێو شتەکاندا ، کردنی مرۆڤ تەنها بەچەپکێك پەرچەکردار لە جیاتی هەبوونی توانای ئیرادەی ئازادی و توانای دەستپێشخەری وعەفەویەت ، ئەگەر پارتی جیهانێك دروستبکات کە نیازی هەموو تیرۆر کردنی کۆمەڵگاکی تێییدا ئەو هەلومەرجانە بوونیان نەبێت ، کە کارێك دەکەن مرۆڤەکەن مەشق بەتوانا جەوهەرییەکانیان بکەن ئەو کاتەو لەو جیهانەدا ئەم توانایانە لە بیردەچنەوە ، ئەگەر جیهانێك دروستبکردرێت ، کە مرۆڤەکان تێیدا چ خۆیان و چ ئەوانی دیکە وائەزموون بکەن و لێیڕوانن وەك ئەوەی کەشمەك بن وەك ئەوەی ، کە نا پێویسبن ، وەك ئەوەی ، کە ئامڕازبن ئیدی ئەو کاتە کەرامەتی مرۆڤ لەبیردەچێتەوە ئەمەش شەڕی ڕادیکاڵیانەیە ، کردنی مرۆڤەکان بەوەی کەشتێکی نا پێویستن یا ئەو هەوڵەی ، کە دەیەوێت ئەمە بکات لەو هەوەسەوە سەرچاەی نەگرتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەوانی دیکە هەروەها لەئیرادەی پشتگوێخستنی یاسای ئەخلاقییەوە.

بەڵکو ئەم هەوڵەو ئەم تیرۆرە دەیەوێت هەموو کۆسپ و تەگەرەکان تێکبشکێنێ لەبەردەم نیازی دروستکردنەوە و داڕشتنەوەی مرۆڤ سەرلەنوێ و کردنی بە ئاژەڵ ، بوونەوەرێك کەتواناکانی بۆ مەشقکردنی ئازادی لەبیرکرد یا لێیدابڕێندرا ، بوونەوەرێك ، کە کەرامەتی مرۆڤبوونونەی خۆی لەبیرکرد یان لێی دابڕێنرا مرۆڤێك توانای دەستپێشخەری و توانای عەفەویەتی لێسەندرایەوە " ئەوە مرۆڤ نییە ، بەڵکو ئاژەڵە" مرۆڤێك لەوەکەوت ، کە خۆی لەخۆیدا ئامانج بێت و کرایە ئامڕاز، ئەوە مرۆڤ نییە بەڵکو شتێکە لە نێو شتەکاندا تیرۆریش لە ڕۆژگاری ئەمڕۆداو لە کوردستان کە تاقیگەیەکی پارتیە بۆ تیرۆر، ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان لەماڵەکەی خۆیاندا بێماڵن ، لە وڵاتی خۆیاندا بەهۆی داگیرکردن و لەدەستدانی سەربەخۆیی وڵاتەکەوە خەڵکی بێمافن ، خەڵکی لە جڤاتە سیاسیەکان دابڕاون و لە جیاتی جڤات ، گروپە تایفی و حیزب هەیە ،کە بەدوورن لە چەمکی جڤاتی سیاسی ، لە جیاتی جڤات ئەو ئەو گروپە تیرۆریستانە بوونیان هەیە ، کە لە جیاتی سیاسەت سەرقاڵی بەیاسایکردنی تیرۆرن، لەجیاتی زمانی عەقڵ ئەوە تیرۆر ترس و تۆقاندنە ، کە کاردەکات و فەرمانڕەوایە، کارەسات لەوەدایە، کە خەڵکی لە شتێکی جەوهەری مەحرومکراون ئەویش مافی هەبوونی مافەکان و خۆیان لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەی جڤاتەکاندا دەبینەوە.

مرۆڤ دەشێ لەهەندێك ماف، مافەکانی مرۆڤ داببڕدرێت ، بەڵام شەڕی هاوپەیمانی تایفەکان شوێنی سیاسەت دەگرنەوە ئەوکاتەی پارتی و یەکێتی شوێنی جڤات دەگرێتەوە ئەوکاتەی تیرۆر لە جیاتی عەقڵ فەرمانڕەوا دەبێت ئەوسا مرۆڤ توڕهەڵدەدرێتە دەرەوەی مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون، دەوڵەتێکی تایفی و لەڕێگای پارتی و یەکێتی ئەو دەوڵەتەوە لەگەڵ تێکەڵکردنی سوپاو پۆلیس و هێزی ئاسایش بە ئەجێندای تیرۆرسستەکان و بە خودی دانەدەستی ئەو دەزگایانە بەتایفەچی و تیرۆریستەکان و لە ڕێگای کردەی ئەو ئەو گروپانەوە بۆ نمونە کوشتن و تیرۆرکردنی خەڵکی ، کەسانی نەیار کوشتنی خەڵکی لەسەر ناو و شوناس، لاقەکردنی ژنان ، کە ئەمڕۆ لە کوردستا نەك ئاسایکراوە ، بەڵکو ئەو کەسانەی کە لاقەی ژنان دەکەن نەك دادگایی ناکردرێن ، بەڵکو خودی " سەرۆكی حکومەت" داوا دەکات خەڵات بکردرێن کاتیگۆریەکی نوێ لە تاك دەهێنرێتەبوون ئەو تاکانەی ، ( کەسانەی) ، کە بێمافن لە جڤاتە سیاسیەکانیان دابڕاون و لێرەوە لەمرۆڤایەتیەکان دابڕاون ، وێرانکردنی کەسایەتی ئەخلاقی و خاپورکردنی تاکایەتی هیچ نین جگەلە بەرئەنجامێکی لۆژیکی پرۆسەی سەندنەوەی " مافی هەبوونی مافەکان" و سەندنەوەی مافی هەبوونی ماڵ ، بەمانای بوون لە ناو جڤاتێکدا ماڵ بەمانای سەر بەجڤاتبوون ماڵ بەمانای پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و هەبوونی تایبەتمەندیەکان و جیاوازیەکان و پاراستنیان ، ئەم جاپوورکردنی تاکایەتیەو ئەم بێماڵیە کارێکی کردوە ، کە خەڵکی کوردستان خۆیاندا پەناهەندەبن و بێماڵ ئەو بوونەوەرە بێشوناس وبێماڵ و بێجڤات و بێمافانەبن لە نێو کەمپێکی گەورداو ئەو بوونەوەرانەبن کە تاقیکردنەوەیان لە سەردەکرێت وەك مشکی ناو تاقیگە.