عەبدوڵا کەریم مەحمود
له 26 / 11/ 2021 چه‌ند پهلهمانتارێک ، به سه‌رپه‌رشتی جۆن کریستڤ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی فه‌ره‌نسه .
پرۆژه یاسای کۆمه‌ڵکوژی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە یان لە باشووری کوردستان ، بۆ به جینۆساید ناسینی کورد ، به به‌شداری 26 په‌رله‌مانتار، له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا به دۆکیومینتەوە ، لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە خسته روو .
لە ناو هۆڵی پەرلەمان دا ، تەنیا 9 په‌رله‌مانتار پرۆژه‌که‌یان په‌سه‌ند کرد ، ١٧ پهرلهمنتاریان دژی پرۆژه‌که وه‌ستانه‌وه .
بە بیانوی ئەوەی ، ئه‌و فراکسیۆنه‌ی حکومه‌تی پێک هێناوه ،پرۆژه‌که‌ی نه‌داوه به په‌رله‌مان .
ئه‌م جۆره ماندووبوون و هه‌وڵ وپهرۆشیانه ، له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ، به چاودێڕی میدیا کانی فه‌ره‌نساو دنیا ، چه‌ند به‌های گرنگی هەیە ، بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد لە فه‌ره‌نساو جیهان .
به پێچه‌وانه‌وه ، په‌سه‌ند نه‌کردنی پرۆژه‌که لە ناو هۆڵی ؛پەرلەمانی فەرەنسا ، له به‌های ده‌ستووریی و یاسایی کۆمه‌ڵکوژی کورد بۆ ناساندنی به جینۆساید ، وه‌ک دۆکیو مینتێکی نیوده‌وڵه‌تی که‌م و بچووک ده‌کاته‌وه .
له 24 / 7/ 1923 له په‌یمان نامه‌ی لۆزانی سویسرا ، سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ( به‌ریتانیاو فهرهنساوتورکیاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت )بۆ سڕینه‌وه‌ی په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌ریان هێناینەوە یاد .
لە هۆڵی لۆزان دا ، هەموو ئەو دەوڵەتە زلهێزانە ، گەورەترین غه‌درو وزوڵم و خیانه‌تییان لە کورد کرد ، لەو سەردەمەوە کورد یان رووبه‌رووی زنجیره کۆمه‌ڵکوژی کردوەتەوە .
(فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا وئیتالیاو ئه‌ڵمانیاو تورکیاوبهلجیکاو وڵاته یه‌کرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپا ) ، خۆیان خاوەنی هه‌زاره‌ها دۆکیومینتی کۆمەڵ کوژی کوردن ، له میدیای بیستراوتۆمارو بینراوەکانیانەوە ، لایه‌ن رۆژنامه نووسانی ئه‌و وڵاتانه‌وه لە هەڵەبجەو ناوچە جیا جیاکان تۆمار یان کردووە.
میدیاکانیان راسته‌و خۆ سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه ، رۆژنامه نووسەکانیان ،له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژییه‌دا ، توشی تێڕامان بوون .
هه‌ر یه‌که‌یان به چه‌ند ان گوزارشتی جیا جیا ،ئاماژه یان به‌و دیمه‌نه تراژیدیانه کردووه ، به چاوی خۆیان و کامێراکانیان بینیویانه .
لێره‌دا چەند لێدوانێکی میدیاکانی فه‌ره‌نسا، کە لە ١٦-١٧-١٨ / ٣ / ١٩٨٨دا ، راسته‌و خۆ له ناو ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک دۆکیومینت تۆمار‌و بڵاو یان کردوه‌ته‌وه ، بوون به دۆکیومینتی نیوده‌وڵه‌تی بڵاو دەکەمەوە.
دوای ئەو هەموو تراژیدیا کۆمەڵکوژیانە ، پەرلەمانی فەرەنسا ، به چ پێوه‌رو ده‌ستوورو یاسا و رێسایه‌ک
(چۆن له‌و (26 )په‌رله‌مانتاره ( 9) په‌رله‌مانتاریان ، بڕیاری پرۆژه یاسای کۆمه‌ڵکوژی کورد و جینۆساید په‌سه‌ند ده‌که‌ن و (17) په‌رله‌مانتاره‌که‌ی تریان دژ به پرۆژه‌ی جینۆسایده‌که ی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه .
لێره‌دا بە وردی بڕوانینه چه‌ند دۆکیومینتێکی میدیاکانی فه‌ره‌نسا،
رۆژنامه نووسه‌کانیان ، رووداوه‌کانیان له که‌ناڵه جیا جیاکانی فەرەنساوە گه‌یاندووته دنیا .
*ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسا 28/ 3/ 1988 ده‌ڵێ:
-هه‌ڵه‌بجه شارێکی سه‌ر به‌کوردستانی عێراقه ، له 16-17 – 18ی مارس له لایه‌ن سه‌دام حسین به چه‌کی کیمیایی بۆردومان کرا ، ئێستا ئه‌و شاره وه‌ک شارێکی به‌ستووی بێ جوڵه ده‌رده‌که‌وێت ، مه‌رگ باڵی به‌سه‌رداکێشاوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له خه‌وێکی قوڵدابێ .
لێره مرۆڤ هه‌ست به شه‌ڕه‌نگیزی مرۆڤ ده‌کات ، کاتێ ده‌بینرێ ژیان له‌و بۆمبانه‌وه کۆتایی یان پێ دێ، به‌سه‌ر شوێنه جیا جیاکانی شاره‌که‌دا باراون.
*رۆژنامه‌ی نۆفیل ئهبزر فاتۆر ی فه‌ره‌نسا له مارسی 1988له باره‌ی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌م رستانه‌ی تۆمار کردووه :
-ئه‌و فه‌رمانانه‌ی سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق ده‌ریکردوون بۆ بۆردومان کردنی کورده‌کانی به گازی کیمیایی ،له روانگه‌ی مافه نیو ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه ،به تاوانه‌کانی جه‌نگ ده‌ژمێرێ، به به‌ڵگه‌کانیشی ئاماژه‌ی به‌وه کردوه:
کهدهسهڵتدارانی به‌غداد هیچ رێز‌و گرنگیه‌ک ، بۆ رێکه‌وتنه‌کانی جنیڤ دانانێن.
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی دا ،له‌وپه‌ڕی توندی و سه‌ختی شه‌ڕه‌کانیان دا ، ئه‌و جۆره ژه‌هره‌یان ، به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی به‌کار نه‌هێنا وە ،له‌و کاته‌دا ئه‌ڵمانیاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ، خاوه‌نی زۆرترین عه‌مباری ژه‌هری کیمیاوی بوون .
*جۆن ئه‌فریک –مارس 1988
-رژێمی عێرق دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌که له‌ده‌ست دا ،فه‌رمانی بۆردوومانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به چه‌کی کیمیایی ده‌رکرد ، بۆیه بۆرومانی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی کردوه ، لە بهرناچاری و بارودۆخه‌که ، رووه‌و سنووره‌کانی ئێران هه‌ڵاتن ، گازه ژههراوییهکانیشی له بۆردومانه‌که‌دا به‌کار هێناوه .
مایسی 1988رۆژنامه نووسان و میدیاکانی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی کورد له هه‌ڵه‌بجه به‌م شێوه دۆکیومیتاره دواون ، لێدوانه‌کانیان بووه‌به دۆکیۆمینتی فه‌ره‌نسا،
له26 / 11 / 2021 ، 17 په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نسا دژ کۆمه‌ڵکوژی کورد وه‌ستانه‌وه ، پرۆژه یاسای به جینۆسایدی کوردا یان خسته په‌راوێزه‌وه .
به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ، پەرلەمانی فەرەنسا ، جارێکی تر په‌یمان نامه‌ی لۆزان یان زیندووکرده‌وه ،پارێزگاریان له تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدی کورد کرد ،.
به‌ڵگه‌نامه و دۆکیومینتی رۆژنامه نووس و میدیاکانی (فەرەنسا ) ی وڵاتی خۆ یان به‌تاڵ کردوه !
سەرچاوە : سپیمیدیا