پێنجەم مەراسیمی ڕۆژی پێنجوێن دەستی پێ‌ كرد

ێنجەمین فێستڤاڵی پێنجوێن دروشمی "پێنجوێن لە پێنج ماڵ و پێنج وێنەوە ... بۆ هەزاران ماڵ و كوانوی پێكەوە ژیان" دەستی پێ‌ كرد.
20ـی ئایار، عەزیز بلكیانی ئەندامی لیژنەی باڵای مەراسیم، بە"وشە"ـی ڕاگەیاند، لە سەیرانگای سێچاكانی نزیك شارۆكەی پێنجوێن، بۆ جاری پێنجەم فێستیڤاڵی ڕۆژی پێنجوێن بە دروشمی "پێنجوێن لە پێنج ماڵ و پێنج وێنەوە ... بۆ هەزاران ماڵ و كوانوی پێكەوە ژیان" بەڕێوەدەچێت.

زیاتر گوتی، لەو فێستڤاڵە چەندین بەرنامە و پێشانگای هونەری و كاری دەستی ڕەنگاوڕەنگ و گۆرانی و ئاوازی شاد و دڵنشینی پێنجوێنیانە پێشكەش بە ئێوەی ئازیز دەكەین.
باسی لەوەش كرد، ساڵانە یەكەم هەینی مانگی ئایار بە ڕۆژی پێنجوێنییەكان دەستنیشان كراوە تیایدا پێنجوێنیانی ناوەوە و دەرەوی ناوچەكە تێكەڵاو دەبن و ئاوێزانی بیرەوەری و تاڵی و شیرینیەكانی ئێستە و داهاتوو دەبن و وەك بۆنەیەكی كۆمەڵایەتی گەورەی لێهاتووە.
پێنجوێن یەكێكە لە شارۆكە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و 96 كیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە و نزیكەی 60 هەزار هاووڵاتی تێدایە و بەشێكی زۆری دیكەیان لەشارەكانی دیكە دەژین.

 

 

سەرچاوە: wishe