پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک ساز دەکرێت و رێکخەرانی فیستیڤاڵ، بانگه‌وازی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوی پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک، دیدارەکە بە سەرۆکایه‌تی سەردار زەنگەنە و بە هەوڵی دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکووک ئەمساڵ لە سینەما مۆڵ تایم سەنتەر لە کەرکووکی باشووری کوردستان بەڕێوەده‌چێت.
دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکووک، دەرگای وەرگرتنی فیلمی بە رووی هه‌موو فیلمسازانی بواری ئەنیمەیشن واڵاکردووە و داوا کراوە نوێترین به‌رهه‌مه‌کانیان له رێگەی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی دیداری نێودەوڵەتی کەرکووکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن لە فەیسبووک بنێرن.
20 کانوونی دوووەمی 2023 دوایین رێکەوتی وەرگرتنی فیلمەکانە بۆ بەشداربوون لە پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک.
بۆ وەرگرتنی فیلمەکان چەند مەرجێک دیاریکراون، لەوانە دەبێت مێژووی بەرهەمهێنانی لە 2021 کەمتر نەبێت.
سەرچاوە: rudaw