پێشانگه‌یه‌كی كاتی بۆ كتێب ده‌كرێته‌وه‌

له‌ سلێمانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م به‌ هاوكاریی سیتی سه‌نته‌ر، پێشانگه‌یه‌كی كاتی بۆ كتێب ده‌كاته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی "ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م" له‌ فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، "ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م به‌ هاوكاریی سیتی سه‌نته‌ر، له‌ناو هۆڵی مۆڵی سیتی سه‌نته‌ر پێشانگه‌یه‌كی كاتی بۆ كتێب ده‌كاته‌وه‌."
ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، "پێشانگه‌ی كتێبه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌ سێشه‌مە 16 تا ڕۆژی دووشه‌م 22ی ئاب، به‌ داشكاندنی  30٪ بۆ هه‌موو كتێبه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".

كتێبی (گوڵه‌كانی ژێر به‌فر) بیره‌وه‌ریی پێشمه‌رگه‌یه‌ك عاسی حوسێن مه‌حموود و (جیهانی دووه‌م ده‌سه‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتن له‌ سیسته‌می نوێی جیهاندا) پاراگ خانا كه‌ وه‌رگێڕانی هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا كردوویه‌تی، هه‌روه‌ها بیره‌وه‌رییه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و چه‌ندان به‌رهه‌می نوێی تری ده‌زگاكه‌ له‌ پێشانگه‌كه‌ به‌رده‌ست ده‌بن و خوێنه‌ران ده‌توانن ده‌ستیان بخه‌ن.

شایانی باسه‌ بڕیاره‌ هه‌فتانه‌ له‌ سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك هه‌ر هه‌فته‌ و ده‌زگایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب، پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بكاته‌وه‌.

ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، ساڵی 1998 دامه‌زراوه‌ و وه‌ك ناوه‌ندێكیرۆشنبیریمه‌ده‌نی،كۆمه‌ڵێكئه‌ركیرۆشنبیریگرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ كه‌پێكهاتووه‌ له‌ چاپكردنو بڵاوكردنه‌وه‌یكۆمه‌ڵێگۆڤار كه‌ گرنگیده‌ده‌ن به‌بواره‌ جیاجیاكانیڕۆشنبیریو وه‌رگێڕانیكولتووریبیانیله‌ ئه‌ده‌بیاتو فیكریسه‌رده‌م، فه‌لسه‌فه‌ینوێو بواریزانستیجیاجیا، سه‌ره‌ڕایچاپكردنو بڵاوكردنه‌وه‌یگۆڤاریسه‌رده‌م كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگێڕانو گۆڤاریزانستیسه‌رده‌م تایبه‌ته‌ به‌بواره‌ جیاجیاكانیزانست كه‌ پشتیوانه‌ به‌نوێترین ئامرازیبڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ ئینته‌رنێته‌، گۆڤاریئاینده‌ تایبه‌ته‌ به‌بواریرۆشنبیریو ئه‌ده‌بیكوردیو جیهانی، گۆڤاریمنداڵیسه‌رده‌م كه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌یبابه‌تیتایبه‌ت به‌منداڵانو گرنگیدان به‌ ڕۆشنبیریمنداڵان، رۆڤار كه‌ ڕۆژنامه‌ گۆڤارێكه‌ تایبه‌ته‌ به‌و نووسه‌ر و ناودارانه‌یبواریئه‌ده‌بیو رۆشنبیریكوردیكه‌ سه‌رده‌مانێكیبه‌ر له‌ ئێسته‌ مێژوویه‌كیئه‌ده‌بییان دروست كردووه‌. هه‌روه‌ها زنجیره‌ كتێبه‌كانی سه‌رده‌م، وه‌ك زنجیره‌ی كتێبی سه‌رده‌م و كتێبی گیرفان و كتێبی زانستی و كتێبی عه‌ره‌بی، كه‌ بایه‌خ به‌ بواره‌ جیاجیاكانی فه‌لسه‌فه‌ و فیكر و ئه‌ده‌ب و زانست ده‌ده‌ن.

 

سەرچاوە: wishe