پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب كرایه‌وه‌

به‌ به‌شداری چه‌ندان ناوه‌ندی كتێب و ده‌زگای چاپ، پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب له‌ شاره‌زوور، به‌به‌شداری خه‌ڵكی‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كرایه‌وه‌.
پێنجشه‌م 19ی‌ ئایار، سه‌رتیپ مه‌حموود ڕێكخه‌ری پێشانگاكه‌، بۆ "وشه‌" گوتی‌، ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری چه‌ندان ناوه‌ندی كتێب و ده‌زگای چاپه‌مه‌نی له‌ شاره‌زوور پێشه‌نگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێبمان كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ندان ناونیشانی جۆراوجۆر له‌ خۆده‌گرێت، ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ زیاتر ئاشناكردنی گه‌نجان و لاوانه‌ به‌ كتێب و زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری خوێندنه‌وه‌یه‌ لای‌ تاكه‌كان.

له‌دوای‌ به‌كۆتا هاتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندن، یه‌كێك له‌و چالاكیانه‌ی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ كوردستان به‌ پێویست ده‌زانرێ‌، كردنه‌وه‌ پێشه‌نگای‌ كتێبه‌ تا له‌و ڕێیه‌وه‌ هۆشیاری‌ زیاتر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌. 

 

 

سەرچاوە: wishe