لە رۆژانی رابردوودا پیشانگەی ساڵانەی شێوەكاری لە ستۆكهۆڵم کرایەوە.
پیشانگاکە بەرهەمی كۆمەڵێك هونەرمەندی شێوەكاری بیركۆڵ و كەمئەندامانی ستۆكهۆڵم بوو، یەكێك لە شێوەكارە بەشداربووەکان كوردێكی خەڵكی سلێمانی و دانیشتووی سوید بوو بە ناوی «شاهۆ نەوزاد قەرەداخی» کە بەرهەمە شێوەکارییەکانی ببووە جێی سەرنجی ئامادەبوانی پیشانگەکە. شایەنی باسە «شاھۆ نەوزاد قەرەداخی» تائێستا بەشداریی پێنج پیشانگەی شێوەکاریی کردووە.
سەرچاوە: knwe