پیشانگای سلێمانی خۆشمەوێیت-ی مەدحەت کاکەیی لە سلێمانی کرایەوە

سلێمانی خۆشمەوێیت ناونیشانی نوێترین پێشانگای شێوەکاری مەدحەت کاکەیی-ە لە شاری سلێمانی.
پێشانگاکە لە خانوویەکی کۆن کرایەوە لە گەڕەکی پیرمەسوور لە شاری سلێمانی.

مەدحەت کاکەیی وتی، لە خۆشەویستیم بۆ سلێمانی ئەم پێشانگایەم کردووەتەوە.

پێشانگاکە ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێت و تابلۆکانی مەدحەت کاکەیی  رەنگاورەنگ  بوون و  لە دیواری خانووە رووخاوەکەدا هەڵواسرابوون.

مەدحەت کاکەیی ماوەی 50 ساڵە لە بواری شێوەکاریدا کاردەکات و لە جیهاندا شێوەکارێکی ناسراوە و پێشتر لە ژاپۆن و چەند وڵاتێکی ئەوروپا پێشانگای شێوکاری کردۆتەوە.

 

 

سەرچاوە: knwe