تاڤگە سابیر
پارتی پرۆژەیەکی گشگیری بی سەرەتاو بێ کۆتایی سەراپاگیرە کەڕەهەندێك نەما لەژیانی باشوور، قوژبێك نەما لە کۆمەڵگی کوردی باشوورادا لەسەرەوەڕا" حکومەتەوە" تاکو خێزان دەستکاری نەکاو دواجاریش نەیکاتە ئەو بنکانە بۆ مانیفێستکردنی خۆی ، لێرەوە ڕۆژانە ئێمە گوێمان لە پارتی یە.. قسە دەکا پارتی بەهەموو شێوازەکان دەیبینین .. مینیۆیەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە پارتی یە بەکاڵی بەکوڵاوی بەبرهاوی بەسورەوکراوی زەەڵاتە وترشیاتەکەش لەجیاتی ترۆزی هەرپارتی تیایە.. بەکوردی وبەکورتی لەسایەی حکومەتی پۆلیسیەوە، سی ودوو ساڵە کات وەستاوە لای پارتی هەڵبژاردەکان یەک شێوازە ..(پارتیت دەوێ ئەوەپارتی ئۆپۆزیسیۆنیشت دەوێ ئەوەپارتی !)
کاتێ پارتیەک دەبینین لە کۆبوونەوە ودیبەیتێک " سیاسییەکان" بەسانایی تێدەگەین لە جەهلی ئەو ئینسانە جەماوەرییەی پارتی خوڵقاندوویەتی!
لە ڕۆژمانە و تەلەفزیۆنەکانی هەر پارتی خۆی دووبارە و دەبارەکردنەوەی مێژووی هەڵبەستراوهەست بەیاریەکی بەرنامە بۆداڕێژراوپێدەکەی کەبە مەبەستی چەواشەکردنی ئەندامەکانی پارتی خۆیەتی ..نەک نەیارانیان !
ئەم پرۆسەی بەجەماوەریکردنە لەدەستگای پاراستن وبەچاوساغی ڕاوێژکارانی دەرەوەی سنووربەرنامەڕیزی وسەرپەرشتی دەکرێت، یەکێك لەکارەکانی دەستکاریکردن وکۆنتڕۆڵکردنی هزروبیرکردنەوەی مرۆڤی ئەو ناوچەیەیە کەهێزی چەکداری پارتی بەئاسانی تیا تەراتێن دەکات.
دەستکاریکردنی یادەوەرییە، چ یادەوەری دەستەجەمعی و چ یادەوەری مرۆڤەکان ، یادەوەری هەموو لایەکی کورتکردۆتەوە بۆ کورتترین ماوە ، لە تەکماندا ئەو وێنانەی دیکتاتۆربهێننەوە یادمان ، کە چۆن لە تەك سەرۆك عەشیرەتەکان کۆدەبێتەوە ، هەر باپێکەوە دیمەنی شەڕی ناوخۆ لەبەرچاوبگرین.
لە ڕۆژنامەکانی پارتی کە سەرقاڵی بەمەزنکردنی دیکتاتۆربوون و سەرقاڵی دروستکردنی کەڵتی " سەرۆك پەرستن" ، حیزبی پارتی وەك یەکەیەك بریتیە لە لەباربردنی بواری مەدەنی و داگیرکردنی کۆمەڵگا ، بواری ئابووری ، سیاسەت ، کلتوور، ژیانی تاکەکاسەکان.
مرۆڤێک ناو پارتی فێری سیاسەت دەبێت بێمۆڕاڵ و بێویژدان و بێهەستی ناوخۆیین ،مرۆڤێکە نەسەربەخۆیە نە سەربەخویی ئەدات بە ئەوانی دیکە، ئەمەش ئەو مرۆڤانەن کە ئەمڕۆ لە ناو پارتی قسە دەکاو زۆر جاریش هێرش دەکاتە سەر مرۆڤ بەبێئەوەی بەخۆی بزانێ قسە بە خۆی دەڵێت !
بوون بە هۆکارێکی تێکچوونی پەیوەندی نێوان تاکەکان ، بوون بەهۆی لەباربردنی هەموو خەسڵەتە جوانەکانی مرۆڤ،ئازادی بیرکردنەوە،زمانی دیالۆگ، دۆستایەتی و ویژدان و سادەیی ومەحەبەت بە دەوروبەر، تاگەیشتە تێکچوونی شیرازەی خێزان.. زەوقسزی و نەبوونی سەلیقەی تامکردن و بۆنکردن و چێژشتنی شتە جوانەکان ، شێوازی هونەری، هەرهەموو لە پارتی و پارتسیزم دەدوێن و مانیفێستی بنەماڵەی بەرزانی و مرۆڤی پارتی دەکەن.
بە سووك سەیرکردنی مرۆڤ ، کە خۆی بەسەدان شێوە بەیاندەکا هەر لەتاوانبارکردنی بێتاوانەکانەوەو بێتاوانکردنی تاوانبارانەوە تاکو تیرۆرکردنی کەسایەتی کەساکان و ڕۆژانە نواندنی ناعەدالەتی و ژێرپێخستنی هەستی عەدالەت ،هەرهەموو مۆرکی حیزبی پارتی و ئەمڕۆش ئەم مۆدە، ئەم میزاجە لەسیاسەتدا لەنوسیندا، لەگفتوگۆی نووسەر و " سیاسییەکان"دا بەجوانی خۆی بەیاندەکاو کەبانگەشە بۆ دیموکراسیەت دەکەن و دژ بە دیموکراتی قسە دەکەن ، ئایا کە بنەماڵەی بەرزانی دژی خۆی بێت دەبێت بڵێ چی؟
پارتی واتە هیچگەرایی : خۆ زادەیی عەدەمیەتێکە کەسەرتاپا ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوە، عەدەمیەتێك کەزادەی مۆدێرنتی و شکستی ترادسیۆنەکانە لە خوڵقاندنی بیرکردنەوەو فۆڕمی ژیانی نوێ و لە تازەکردنەوەی خۆیاندا، هەر خودی بنەماڵەی بەرزانی مانیفێستێکی عەدەمیشە، ئەم عەدەمیەتە کەکرۆکەکەی دژایەتیکردنی عەقڵ و عەقڵانیەت و عەدالەت و هەستی گشتی و پرەنسپی مەدەنیەت و دیسنسی ( Decency) و پیرۆزییە ( مقدس) میزاجێکە باڵادەستی و جارێك لە بنەماڵەی بارزانی خۆی مانیفێستدەکاو ئەگەر پارتی نەبێت ئەو عەدەمیەتە کەناڵەکانی دیکە دروستدەکا بۆ بەبانکردنی خۆی و بگرە ڕاستتر وایە بڵێین ، کە ئەو میزاجە عەدەمیە بەفیعلی لە دەرەوەی بنەماڵەی بەرزانی چەندین کەناڵی دیکەی دروستکردوە بۆ بەیانکردنی خۆی لە کۆمەڵگا جەماوەرییە بێ ڕووخسارو یەك بەرگیەی ، کە دروستیکردوە لەو شوێنە کە دەمانبیبی یان هەموو کەس دەتوانی بیبینێ بەوەو ئەو شوێنەی ، کە کۆمەڵگەی خۆیەتی ( لە ناو جەماوەر) و ئەمجارە پێویست بە کەمێ عەقڵ و فیکر هەیە بۆ ئەوەی بیناسینەوە ، بنەماڵەی بەرزانی هێندەی کەناڵ بۆ خۆی دروستکردوە تازەمانێکی دوورودرێژ بتوانێ خۆی لە ڕێگای ئەو کەناڵانەوە بەیانبکات ، لەسەروو هەمووشیانەوە ئەو مرۆڤە جەماوەرییەی کە دروستیکردوە ، کە مرۆڤێکی فەوزەوی و عەدەمی و عەبەسییە ، ئینجا کەناڵی ئەدەب و هونەرو ... هتد.
بنەماڵەی بەرزانی مۆڵگەی وا لە عەقڵیەتی شیعریدا تاکو گوتاری شیعری و عەقڵیەتی شیعری نەخەینە بەر خوێندنەوەیەکی نەقدی و سنوورێك دانەنێین بۆ ئەو ئاژاوەیەی ، کە بەناوی شیعرەوە بڵاودەکرێتەوە ئەوا پارتی هەر زیندووە لەبیرتانبێت دیکتاتۆرەکان تا دواخوتبەیان بە زمانی شیعر دەدوێن.. ئەمڕۆش هەموو ئەو ئایدیۆلۆژیایانەی ، کە لەو مەیدانەدا هاتونەتە ئاراوە بەزمانی شیعر قسە دەکەن، دروشمەکان ، پرۆژەکان و وتارەکان، بەرنامە کۆمەڵایەتی و بەناو سیاسییەکان هەرهەموو بەزمانی شیعر تەعبیریانلێدەکرێ ، کە باڵادەستی عەقڵیەتی شیعری دەدوێ ، کارەسات لەوەدایە ، کە بنەماڵی بەرزانی بەم زمانە شیعرییە ڕۆڵی یموکراسی دەبینێ مادامێکش ئیدارەی پارتی لەلایەن هێزێکی یکتاتۆروە بەکارخراوە ئەمە هەلی ئەوەی ڕەخساندووە ، کە بنەماڵی بەرزانی ئەمجارە بە چەندان شێوەو لە بەرگی جیاوازدا خۆی بەیانبکات و ئەمجارە لە ژێر ئاڵای ڕزگارکردنی سەرۆك دژایەتیکردنی یاسا وهەستی نیشتمانپەروەریدا بێتەوە مەیدان.
بۆ رزگاربوون لە پارتی ، یان بۆ قسە کردن لە پرۆسەی لە پارتی خستن لە سەر دوو مەودا دەبێت قسە بکەین ،مەودای نزیك کەمن زۆر نائومێدەدم بەڵام کارکردن بۆی بە پێویست دەزانم ، لەتەك مەودای دوور کە یەك دنیا ئومێدم هەیە چونکی باوەڕم بە ئیرادە هەیە لە ئێستادا بۆیە نائومێدم چونکی هێزی دژە یاسا شکێنە ،ڕوو لە هەرلایەك دەکەیت پارتی دەبینیت ، لە ڕۆژنامەکاندا، لە تەلەفزیۆنەکاندا ، لە پەیوەندییە شەخسییەکاندا لەو میزاجە عەدەمیەدا ، کەباڵی بەسەر ئەو وڵاتەدا کێشاوە لەو هەموو پرۆژە ئایدیۆلۆژیایانەی ، کە دەخرێنە ڕوو وەکو حەکم قسە دەکەن گوایا مەرهەمی ئەم برینانەیان پێیە میرەکانی جەنگ کە خۆیان دروستکراوی ئەم میزاجە عەدەمیەن کە ناوی بنەماڵەی بەرزانییە .
لەمەودای نزیك و دووریشدا ئێمە هیچ شکنابەین جگەلە چەکی نەقد و خوێندنەوەی ووردو درشتی ئەو وڵاتەو میزاجە عەدەمیە، دیارە نەقد و خوێندنەوە بەرنامەی ئەرگومێنتی عەقڵی و پرۆسەی عەقڵاندن و فیکر نەك ئەو کەفوکۆڵە لاعەقڵانیەی بەناوی نەقدەوە خۆی بەیاندەکا بە زمانی کوردی نەقدی چی؟ پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە دەبێت بڵێم کە لە دوای ٢٠/٨ وە ئەو دوکان و بازاڕە ئایدیۆلۆژییەی خۆی بەیانکرد هەر لە دیدو بۆچوونی میرەکانی جەنگەوە تاکو ئەو شتەی پێیدەڵێن بنەماڵەی بەرزانی و تاکو پرۆژەی حیزبە توندڕەوەکەی کەهەمووی پرۆژەی خوێنێکن هێشتا نەڕژاوە بەڵام چاوەڕێین بڕژێ ، لێرەوە بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێ بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ بنەماڵەی بەرزانی دابنرێ دەبێت هەرهەموو کار بۆ ئەوە بکەین ، کە تەجاوزی ئەو میزاجە عەدەمیە بکەین ، کە خۆی لە پارتی بەیانکردو ئەو میزاجە بخەینە ژێر پرسیارو ئەو عەدەمیەتەی کەلەفۆڕمی دیکەشدا خۆی بەیانکردووە و ئێستاش دەیکات ناچارن ، کە بە پێچەوانەی پرۆسەی یاسا کردن کاربکەن .