بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانەكانی كوردستان، هەڵمەتێكی جیاوازی راگەیاند، لەو هەڵمەتەدا كتێب بۆ گیراوان كۆ دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 22ـی ئاب، لە بانگەوازێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكاندا هاتووە، بۆ دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، كتێبخانەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، نووسەران و ڕۆشنبیران، بۆ ماوەی مانگێك كتێب كۆ دەكەینەوە.
روون كراوەتەوە، بۆ ماوەی مانگێك هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی كتێب ڕێكدەخرێ، بە مەبەستی بەخشینی كتێب بە گیراوەكانی چاكسازی نەوجەوانان، گەوران، ئافرەتان، شێڵتەرەكانی داڵدەدانی ئافرەتان.
هەڵمەتی كۆكردنەوە و بەخشینی كتێب لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەكات و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، دەتوانن كتێبەكان بگەیەننە كتێبخانە گشتییەكان لە شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان و پاشان لە رێوڕەسمێك دەبەخشرێتە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
لە كۆتادا نووسراوە، بەشداریتان لە هەڵمەتی بەخشینی كتێب، بەشداریكردنە بە ڕووناككردنەوەی گرتووخانە و شێڵتەرەكان بە كتێب و وشە و پەیڤ و ڕۆشنبیری.
سەرچاو: wishe