هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لەبەرامبەر مووچەدا کراوەتە رەهینە

 

 

 

 

 

ئیبراهیم عەباس

 

پارتی دیموکراتی کوردستان، سێ هەفتەیە لەبەرامبەر مووچەدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کردۆتە رەهینەو ناهێڵێت کارەکانی کۆمسیۆن رایبکرێت و لەرێگای وەزارەتی ناوحۆوە هەرچی پێویست بووە بۆ رێگری لە کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کراوەو بەردەوامە.
زانیاریی دروست هەیە کاردانەوەی ئەمریکی و ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا لەسەر ئاستی جموجۆڵەکانیان لەگەڵ نێچێرڤان بارزانی پەیوەستە بەدڵنیابوونەوە لەوەی پارتی پرۆسەی هەڵبژاردن پەک ناخات.
هەوڵەکانی چەند مانگی رابردووی پارتی بەتایبەت لە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سوپاو جەندرمەی تورکیا بۆ ئەوەبوو پرۆسەی هەڵبژاردن پەک بخات، هەرچی لە کەرکوکیش کردیان زیاتر پەیوەست بوو بە پەکخستنی ئەنجامدانی پەرلەمانی کوردستان. بەڵام کە ئەو هەموو مانۆڕانە سەریان نەگرت، ئێستا راستەوخۆ لەرێگای وەزارەتی ناوخۆ هەموو کارێک دەکەن، هەڵبژاردن پەک بخەن، بەفەرمیش مەسعود بارزانی و پارتی لەگەڵ بەغداد و ئەمریکا لەخەتن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت.
پارتی لەرێگای وەزارەتی دارایی هەرێم هەرچی لەدەستی هاتووە بۆ گرفت دروستکردن بۆ مووچەی مووچەخۆران کردویەتی، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ناچاری کاردانەوە بکات و پارتی ئەمە بکاتە بەهانە، بەبیانووی نەناردنی مووچە هەڵبژاردن پەک بخات. ئەو رێگریانەی دەکرێن بەشێکی بۆ ئەوەیە تەوتن یاخۆد بەنیشتمانیکردنی مووچەی خەڵکی هەرێم سەرنەگرێت و بکرێتە بەهانەیەکیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، وەکو رەهینە لەگەڵ مووچە تەعامل کراوەو دەکرێت و بەردەوامە......

سەرچاوە : ژیان