هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ نەخۆشانی شەكرە

پزیشكانی دەرمان لە ئەمریكا بۆ یەكەمجار رەزامەندیان لەسەر جۆرە دەرمانێك دەركرد بەمەبەستی رێگریكردن لە تەشەنەكردنی نەخۆشی شەكرە.
لەبارەی گرنگی دەرمانە چارەسەرەكەوە، جۆن شارتیس پزیشکی نەخۆشی شەكرە دەڵێت، درەنگ دەركەوتنی نیشانەكانی نەخۆشی شەكره لەسەر ژیانی رۆژانەی ئەو كەسە كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت، ئەو دەرمانەش وا لە نەخۆشانی شەكرە دەكات بە تەواوەتی لە قورسایی بەكارهێنانی ئەنسۆلین رزگاریان بێت، بێگومان ئەو دەرمانە چارەسەرە وا لە نەخۆشانی شەكرە دەكات ژیانیان ئاسایی تر بێت و بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ خۆیان لە بەكارهێنانی ئەنسۆلین بەدوور بگرن.

 

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد