هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دابڕان و شەشەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەری
لە ڕۆژانی ٩-١٠ / ٥ / ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانییدا و لە ڕووداوێکی رۆشنگەری کاریگەردا، هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان و شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی، بەڕێوەدەچن.
کۆنفرانسەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی کۆمەڵێک توێژەری بەناوبانگ و پسپۆڕی بواری فکرو رۆشنگەری و فێمێنیزم و توێژینەوەی ئاینی و زانستی بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.
کۆنفرانسەکە سەرلەبەیانی رۆژی ٩/٥/٢٠٢٤ لە هۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی دەستپێدەکات و رۆژی دووەم لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لەتۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بەردەوام دەبێت و هەر لەوێش کۆتایی دێت.
سەرچاوە : چاودێر