شه‌مێران عه‌لی
ئه‌م رۆمانه نووسینی سواره نه‌جمه‌دینه، له‌بڵاوكراوه‌كانی چاپه‌مه‌نی فامه. ده‌سپێكی رۆمانه‌كه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری رۆمانه‌كه له‌یلا ره‌شید سوورهخانییه دوای ده ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی و له هۆتێل جان ده‌گیرسێته‌وه و تێكه‌ڵی رووداوه‌كان ده‌بێت. كتێبه‌كه له خانه‌ی رۆمانه پۆلیسییهكانه و باس له كوشتن و دۆسێ نهێنییه‌كان ده‌كات. چیرۆكی رۆمانه‌كه به هاتنه‌وه‌ی له‌یلا له فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تێكه‌ڵ به رووداوه‌كانی ئێستای زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه ده‌بێ و هاوكات به فلاشباك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رابردووی له‌یلا و چیرۆكی كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه. یه‌كێك له‌و چیرۆكانه كه لقێكی رۆمانه‌كه‌یه ژیانی له‌یلایه له رابردوودا كه ژنی ئازادی مه‌لا داود بووه. ئازاد پیاوێكی كۆنه‌په‌رست بووه و حه‌زی نه‌كردووه ژنه‌كه‌ی له ماڵ پێ بخاته ده‌رێ، هه‌رچی لهیلاشه له‌و ژنانه بووه حه‌زی كردووه كارێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێ. لێره‌وه كێشه‌ی ئازاد و له‌یلا ده‌ستپێده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌یلا ده‌چێته ده‌رێ بۆ كاركردن و ئازادیش ده‌یه‌وێت له‌یلا سه‌رقاڵی ماڵ بێ و ژنی ناو موبه‌ق بێ. به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوانیاندا دروست ده‌بێ و ئازاد له له‌یلا ده‌دات و له‌یلاش رێگای شكات و شكاتكاری ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ئه‌و دوانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌یه‌ك جودا ده‌بنه‌وه، له‌یلا دوای ساڵانێك له‌و رووداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی و له هۆتێلێك گیرساوه‌ته‌وه. كاره‌كته‌ری له‌یلا په‌یوه‌سته به چه‌ند كه‌سێكه‌وه و تێوه‌گلاوه به رووداوێكه‌وه. كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌یلایه و چه‌ند كاره‌كته‌رێكی تر به‌ده‌وری ئه‌و كهسایهتییهوهن و هه‌ر یه‌كه‌یان چیرۆكی خۆی هه‌یه و به‌هۆكارێك له‌و شوێنه كۆبوونه‌ته‌وه، كه هۆتێل جانه، ئه‌و هۆتێله وه‌كو شوێن سه‌نته‌ری رۆمانه‌كه‌یه. له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كووچه‌ی خان هه‌یه، كه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی به‌شێك له رووداوه‌كانی رابردوو تێیدا روویداوه و به فلاشباك گێڕه‌ره‌وه بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، خودی گێڕه‌ره‌وه‌ش چیرۆكێكی هه‌یه كه نووسینه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانه و به‌شێكه له رووداوه‌كان. رووداوی كوشتن و چیرۆكه په‌نهانه‌كان رۆمانه‌كه ده‌به‌نه كه‌شی چیرۆكێكی پۆلیسییه‌وه. كه خوێنه‌ر په‌لكێشی خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن تا كۆتایی رۆمانه‌كه.
له پاڵ ته‌كنیكدا زمانی گێڕانه‌وه له رۆمان‌دا زۆر گرنگه، زمان كرۆكی چیرۆكه، خاڵی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌م بۆ رۆمان زمانه، زمانی گێڕانه‌وه چه‌ند ره‌وان و خۆشڕه‌و بێ خوێنه‌ر باشتر له‌گه‌ڵ ره‌وتی رووداوه‌كاندا ده‌ڕوات. زمانی ئه‌م رۆمانه، زمانێكی خۆشه و ساده و ساكار و بێ گرێ و گۆڵه و خۆشڕهوه و خوێنه‌ر بێزار ناكه‌ن و ده‌توانێ له‌ته‌ك رووداوه‌كان و چیرۆكی كاره‌كته‌ره‌كاندا تا خاڵی كۆتایی بڕوا. ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا دابه‌ش ده‌بێ و هه‌ر به‌شه ناونیشانی خۆی هه‌یه. ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه كه رۆمانه‌كه دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا و هه‌ر به‌شه و لقێك له رۆمانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و دابه‌شكارییه واده‌كات خوێنه‌ر ماندوو نه‌بێ له خوێندنه‌وه‌ی.
له‌م رۆمانه‌دا چه‌ند شوێنێك هه‌یه، به‌ڵام شوێنی سه‌ره‌كی هۆتێل جانه سه‌نته‌ری رووداوه‌كان و كاره‌كته‌ره‌كانه. هه‌موو ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له رۆمانهكهدان هۆتێل جان كۆیان ده‌كاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شوێنی دیكه له رۆمانه‌كه‌دا هه‌یه، یه‌كێك له‌و شوێنانه كووچه‌ی خانه، ئه‌و كووچهیهی به‌شێك له رووداوه‌كانی تێدا روویداوه.
چه‌ند كارهكتهرێكیش له رۆمانه‌كه‌دا هه‌ن لاوه‌كین و له خزمه‌تی كاره‌كته‌ری سهرهكیدان. له‌وانه جه‌وهه‌ر عه‌وڵا خه‌نجه‌ر و ره‌حمان سه‌لام و ئه‌كبه‌ر و فاتیمه و... هه‌موو ئه‌م كاره‌كته‌رانه چیرۆكی خۆیان هه‌یه. چیرۆكێكی تایبه‌ت به‌خۆیان و ژیان و به‌سه‌رهاتیان هه‌یه و چیرۆكی تێكه‌ڵ بوون به‌و رووداوه سه‌ره‌كییه‌ی رۆمانه‌كه.
هۆتێل جان له كووچه‌ی خان نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌ری گه‌نج سواره نه‌جمه‌دینه، جگه له‌م رۆمانه نووسه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی نووسیوه، ئه‌وانه‌ش بریتین له‌مانه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می نووسه‌ر كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی نامه‌یه‌ك بۆ فرۆید، ساڵی 2006 چاپ بووه. ئه‌و نامانه‌ی بۆ پیرێتی خۆم ده‌یاننێرم « گێڕانه‌وه« ساڵی 2011 چاپ بووه. رۆمانی سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی ساڵی 2016 چاپ بووه. تان و پۆ كۆمه‌ڵه چیرۆك ساڵی 2021 چاپ بووه.
سەرچاوە: knwe