نەتەوەی پڕ ژیار و شارستانی کورد کێیە؟

 

 

 

 

  فەرهاد سەنگاوی

 

 

ئەو هۆکارانە چین کوردیان لە زۆربەی نەتەوەکانی دنیا جیا کردوەتەوە؟ ئایە توخم و و جینە ؟..... نەخێر.... ژینگەو دۆخ و هەلومەرجە، ئاووهەواو کەش و خاکی بەپیتە، هەڵکەوتەی جوگرافی و جیۆپۆڵتیکە، ڕووداوە تاڵ و شیرینەکانە.... ئەمانەن کە نەتەوەیەک بەرز یا نزم دەکەنەوە....  دوای پشکنین و سەنگوسوژن... دەرکەوت کورد تەنها  سێ هۆزن.... هەرچی کوردی دنیا هەیە ، ئەوەی دەرکەوتوە کە کوردەو ئەوەشی داهاتو دەردەکەوێت ، ئەچێتە ئەو سێ خانەیە، بەم جۆرە... دەسپێک بابزانین یەکە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگای کوردستان چۆن هەڵکەوتوە . خێزان ، خانەوادە واتە بەرەباب، خزم، تیرە، خێڵ، هۆز، نەتەوە.

نەتەوەی کورد بریتیە لە تەنها سێ 3 هۆز .... یەکەم: گۆران، گۆران و سەرزاری گۆران: بریتین لە خێڵە گەورەکانی: ئازەر، (دەیلەم، دوملی، دلێم، دیلمان ) کە هەرچواری یەک وشەو یەک واتایە، زەنگنە، بەنی ئەسەد، شەبەک، باجەڵان، بەشێک لە کاکەیی، زازا، هەورامی، بەشێک لە مازندەران، خێڵی گۆران لەناو (هۆزی گۆران)، ئەمانەو زۆری تریش سەربە هۆزی گۆرانن. ئەم هۆزە گەورەیەی کورد ، لە هەردو ئازەربیجان و دەریای قەزوین و خەزەر، ئەنبار، بەغداد، کەرکوک، کرماشان زەنگان، بەدلیس، سلێمانی، موسڵ، سەرکەنداو و شوێنەکانی تر هەن. 

لەنێوان دو هۆزە گەورەکەی تری کوردا کە لوڕان و کرمانجدا بڵاو بونەتەوە...ئەم هۆزە لە هەفت تیرەکەی مادە کە ناویان بە ئاری زانتی هاتوە. ئەگەر ئاری ئەوانەبن کە بە خۆیان وتوە (شعب شریف)، یا ئەوانەی ئاگریان دۆزیوەتەوە، یا لە سۆمەریەکاندا دەردەکەونەوە بە ئارو ئوروو ئورک، گۆرانەکان توانیویانە کەسایەتی زەردەشت بئافرێنن کە لە شەڕی مەنگۆلدا کوژراوە.  ئەم دینە بە جیهاندا بڵاو بوەتەوە، هەربۆیە وەکو زمان و پەروەردە بە زۆر جێگای جیهاندا بڵاوبوەتەوە.

دووەم: هۆزی گەورەی لووڕ ....خێڵەکانی فەیلی، مامەسانی، مەڵەکشایی، ئەرکەوازی، قەرەوڵز ، هەمەوەند، لەک، کەڵهوڕ جاف، هەمو ناوچەکانی ئەردەڵان، موکریان هەولێر ،سلێمانی ، خانەقین مەندەلی، کەرکوک بەغداد تا  بەسرا ، جگە لە کەمینەیەکی عەرەب کە لە٪۱۷ ن . هەموو کوردی لوڕن. لووڕ هۆزە شارستانیەکەی کوردە کە هەر لە تەنگەی هورمزەوە بە کەنارەکانی کەنداودا تا نزیک شیراز بۆ هەمو بەختیاریی ، تا هەمەدان بە کرماشان و ئیلامیشدا تێکەڵ دەبنەوە بە ڕۆژهەڵاتی دجلەدا بەرەو بەسرا ، جگە لە ئەنباری دلێم کە گۆرانن هەمو ئەم ناوچانە لووڕن کە لە مێژوی کۆندا پێیان وتراوە کاسی و کاشی .... هۆزی گەورەی کرمانج: کە دیارە کوردمان ج بوە بوە بە کرمانج و دەشبێت بە کرمان... وەکو نۆردمان، فرانسکمان ، تورکمان .... کە(مان) یەکێکە لە وشە ئیندوئەوروپیەکان.

کرمانج هەمو کوردستانی باکورو ڕۆژئاوا تا دهۆکو موسڵ کە زێی بادینان لە لوڕانی جیادەکاتەوە، دێتەوە بۆنزیکی ڕەواندز و سێ سنور و کێلەشین تا ورمێ و خوی و سەڵماس و ماکۆ بە نەخچەوان و قەرەباخەوە، ئەم ناوچە فراوانە جگە لە( زازاو دوملی) لە ناوەڕاستی باکوردان کە (گۆران)ن ئیتر هەر هەمویان خێڵەکانی هۆزی کرمانجن ،کەلە کۆنی زۆر کۆندا لیدیەکانن کە بۆ یەکەم جار لە مێژودا ئەوانن کە پارەیان درووست کردوە خێڵەکانی هۆزی کرمانجیش زۆرزۆرن کە بۆتان و ڕۆژەکی و دۆسکی وسەدان خێڵی گەورەو بچوکن.... لە داهاتوشدا بلوچ و تاجیکو تات و تاڵشیش، هەر کۆمەڵە خەڵکێکی تریش پەیدا بونەوەو وتیان ئێمە کوردین، بێگومان و دودڵی لەناو ئەم سێ هۆزەدا خانەبەندی دەبن و خۆیان دەدۆزنەوەو جێگای شیاوی خۆیان دەگرن. گومانم نەماوە ئەوەی ئێستا خۆی بە کورد دەزانێت زیاتر لە 100 ملیونن بەڵام بێدەنگیان پێ باشترە.

کە دەوڵەتت دامەزراند و داسەپاند دەبیت بە دوسەد ملیون . یونانیەکان دەڵێن شارستانیەت لە شوێنی زۆر گەرم ، یا زۆر سارد دروست نابێت. بۆیە دەوڵەمەند ترین ژینگەیە کە کوردی کردوە بە شارستانی.... سێ هۆز سێ سەرزاری ناسکو گرنگیشی ڕازاندوە....بۆیە جێی خۆیەتی هەر کوردێک شانازی بە ڕابردوی خۆیەوە بکات و هەوڵبدا لەم دیلی و کۆیلەییەوە ڕزگاری و داهاتوی گەشتر لە ڕابردو هەڵبگۆزێ و هەڵبهێنجێنێت.

 

 

سەرچاوە : خەندان