خەلآت عومەر
له‌دوای نسكۆی 1975 (سه‌دام حوسێن)، كه دواتر بوو به سه‌رۆك كۆماری عێراق، ده‌یگوت: "دار خورما له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌رم ده‌ڕوێت، به‌ڵام جارێكی دیكە پێشمه‌رگه به چیای كوردستانه‌وه نابیننه‌وه".
رژێمی تورك به شه‌ست و شه‌ش هه‌زار سه‌رباز و سه‌د فڕۆكه له ڕۆژی 17ی 9ی 1930 شۆڕشی ئاراراتی خه‌فه كرد و له‌سه‌ر چیاكه‌ش په‌یكه‌رێكی دروست كرد و به زمانی توركی له‌سه‌ری نووسی "موخهییهل كوردستان، بورده مێتفۆو ندر". واتا (كوردستان خه‌یاڵی لێره‌دا نێژراوه).
به‌ندوباو بۆ سه‌رهه‌ڵدان و ژنۆ و ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ناهۆنمه‌وه، به‌ڵام ڕێسای مێژوو، قسه‌ڵۆكی وه‌ها پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی چێژنی قوربانی موسڵمانان رێكه‌وتی رۆژی 30ی 12ی 2006 سه‌دام حوسێن له دار درا و ئه‌و گوریسه‌ش به ئهڵقهوانه بۆ خنكاندن كرایه ملی، هاووڵاتییه‌كی كورد له بازاڕی ژێر پرده‌كه‌ی سلێمانی به چه‌رده‌یه‌ك پاره له دوكاندارێكی كڕیبوو!
له مێژه به‌شداریی ڕه‌نجه‌وه‌ری دژ به هه‌ڵواسین و سێداره و له‌داردانی مر‌ۆڤم، له‌و پێناوه‌شدا كارم كردووه و جارێكیش بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان‌م نووسیوه: "نه‌كه‌ن له كوردستان به‌ناوی یاساوه سێداره دانێن و بۆ دادوه‌ری، گوریس هه‌ڵبخه‌ن."
ئه‌مڕۆ، كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم، ڕێكه‌وتی یه‌كه‌مین رۆژی نه‌ورۆزی ساڵی 2724ی كوردییه.
ساڵنامه‌ی كوردی دێرینترین ساڵنامه‌یه مرۆڤایه‌تی بۆ پێوه‌ر و پێوانه و ئه‌ندازه‌ی كات به‌كاری بردووه. ئه‌مه بابه‌تێكی زانستیی په‌تییه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی سهردارییهوه جیهان ساڵنامه‌ی له‌دایكبوونی مه‌سیح، یاخود ساڵنامه‌ی گریگۆری به‌كار دێنێت، به‌و پێه‌ش ئێمه له ساڵی 2024داین.
بێ گومان ساڵنامه‌ی دیكە زۆرن و ده‌شێ جۆراوجۆر بن، به‌ڵام نابێت یه‌كدی سڕینه‌وه بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م پێشه‌كییه بگه‌یەنم، چاكه سێ خاڵ بهۆنمه‌وه.
١- هیچ شتێك ناتوانێ به‌ر به ده‌ره‌نجامی زانستی بگرێت و مێژووش وه‌ك لكێك له زانستی مرۆیی، ئه‌م بههادارییه ده‌سه‌لمێنێت.
٢- به ساڵنامه‌ی خۆرئاوایی 2024ە و به ساڵنامه‌ی كوردییش سه‌ری ساڵی 2724ه وهیچ كام یه‌كتری ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه، هه‌ردووش ده‌ره‌نجامی سه‌لمێندراوی مێژوویین.
٣- له‌ژێر خۆڵه‌مێشه‌وه ژیله‌مۆ ده‌گه‌شێنه‌وه، ئه‌مه شیعر نییه، بابهبتێكی زاستیی ئاوێته‌ی فیزیا و كیمیایه. هێزی مرۆیی به توانای كه‌ڵه‌كه‌بوونی زانین له باریدایه به‌های شارستانی بوروژێنێته‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ماكی به‌هاداری چاك بێت و له‌گه‌ڵ هۆشمه‌ندی و ڕۆشنبیریی نوێی مرۆڤدا هێزی یه‌كانگیربوونی هه‌بێت.
له خواره‌وه سه‌رنجێك تۆمار ده‌كه‌م؛
له دێرینی ڕۆژگاره‌وه كورد شه‌هیان و ئاهه‌نگیان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ساز داوه، به‌ڵام نه ئاهه‌نگی په‌نجا ساڵ وه‌ك هی پێشتره و نه ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ری ساڵه‌ش بینیمان وه‌كی ساڵانی به‌رێیه.
ئێمه له ههڵكشانێكداین به‌ره‌و ژوور و ڕۆژ به ڕۆژ ئامرازدار ده‌بین بۆ گوزارشت و ده‌ربڕین و یه‌نگ و نماییش. كهرهستهمان زۆرترن له وانه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌یانبووه. مه‌رج نییه ئه‌م هه‌ڵكشانه پێشڤه‌چوون بێت و خۆ ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن و پێشڤهچوونیش بوو، مه‌رج نییه گه‌شه‌كردن و نشونمایه‌كی دروست و چاك بێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌می ده‌ره‌نجامه.
ده‌مه‌وێت بۆ بابه‌تێكی هه‌ستیار و نووكهیی، كه ڕه‌نگه دیوێكی وه‌ها به‌رجه‌سته بێت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كوردی و خۆماڵییه، به‌ڵام ئه‌ز له‌مه‌وبه‌ر زۆر باسم له‌وه كردووه ئێستا چیدی زۆر شت خۆماڵی نین و له‌گه‌ڵ به گوندبوونی جیهاندا خه‌می گشتگیر به‌رۆك به هه‌مووان ده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا. تایبه‌تمه‌ندیی خه‌م به‌رۆكمان پێده‌گرێت و لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م:
(كاغه‌زی كۆن)
ئه‌وڕۆی ئێمه ده‌یگوزه‌رێنین، نه‌ك له‌گه‌ڵ په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا جیاوازه، به‌ڵكوو بیست ساڵ پێشتر زۆر له ده ساڵی ڕابردوو ناچێت و گۆڕانكارییه‌كان هێند خێرا و تیژڕه‌ون، دیده‌ن و ڕوانین و خوێندنه‌وه به ئاڕاسته‌ی جێوازدا ده‌به‌ن.
له سه‌ره‌تای دووه‌مین ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیستدا و ته‌واو له مانگی یازده‌ی 1922دا (مه‌لیك مه‌حموود)، بانگی حوكمڕانیی كوردستان ڕاده‌گه‌یەنێت.
ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێمەی كورد بایه‌خداریی بۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك زانا و بیرمه‌ند و پرۆفیسۆر (جه‌مال نه‌به‌ز) ده‌یسه‌لمێنێت، پێش ئه‌م دیرۆكه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هیچ كه‌س ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه وئه‌م ئه‌زموونه یه‌كه‌مینه، ئه‌وا ئێمه به‌سه‌ر به‌ندوباوی زانستیدا ده‌كه‌وین.
ساڵی 1984 نه‌به‌زی پرۆفیسۆر له كتێبی (بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی، نه بیری "قه‌ومییه‌ت"ی ڕۆژهه‌ڵاتی و نه بیری"ناسیونالیزم"ی ڕۆژئاواییه)، به‌به ڵگهی زانستی و به ده‌وڵه‌مه‌ندیی سه‌رچاوه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی وئهلمانیایی ئه‌مه‌ی یه‌كلا كردووەته‌وه.
نه‌به‌زی زانا فیلۆلۆجیش بووه، واتا شاره‌زای فقهی زمان بووه، بۆیه له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه ئه‌وه‌ی یه‌كلا كردووەته‌وه، كه پێش تورك و فارس وعه‌ره‌ب، كورد خاوه‌نی بیری نه‌ته‌وه‌یین.
له‌خۆبێگانه‌بوون به ده‌ردێكی بردووین، شۆڕشێكمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا خۆمان بناسینه‌وه.
ساڵانی ساڵه، كه ڕه‌نای بلۆكی شووره‌وی گوایا په‌رێزی كورد پاك ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "كۆنه‌پارێز نین و نه‌ته‌وه‌یی نین، به‌ڵكوو كورد و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب و فارسیش بیری نه‌ته‌وه‌ییان له توركه‌وه وه‌رگرتوه "!
ئه‌وجا وه‌ره هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و كتێب و نووسراوانه بخوێنه‌وه، كه ئاوها له‌خۆبێگانه‌بوون و به‌كوردی بیریان نه‌كردووەته‌وه، بزانه چی‌یان به مێژوو فه‌رهه‌نگمان كردووه؟
كای كۆن به با ناكه‌م، به‌ڵام كاغه‌زی كۆن گرنگن.
له یه‌كێك له‌و كاغهزانهدا، كه كۆنن، ئاوها نووسراوه:
له‌دوای شۆڕشی ته‌مووزی 1958 (مه‌لامسته‌فای بارزانی) له شووره‌وییه‌وه گهڕابووەوە عێراق، عه‌بدولكه‌ریم قاسمی سه‌رۆكی ئه‌وده‌مه‌ی عێراق به‌ڕێزه‌وه پێشوازیی لێ كردبوو و لە كۆشكی شاهانەدا بووه و ئوتۆمبێل و پاسه‌وان و هه‌موو پێداویستیی خۆشگوزه‌رانیی بۆ فه‌راهه‌م كردبوو.
له‌و ده‌مه‌دا یه‌كێك له نزیكه‌كانی بارزانی لێی ده‌پرسێت: "ئه‌زبه‌نی ده‌بینم خۆت له نان و پڵاو ده‌پارێزیت؟"
بارزانی له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: "باوه‌ڕم به قاسم نییه، ده‌زانم ده‌بێت بچینه‌وه شاخ و به گهڵوگیپاڵی قورسیشه‌وه پێشمه‌رگایه‌تی ناكرێت."
له ساڵی 2003وه له‌وانه بووم، كه خۆشنوودم به ده‌ستخستنی ماف بۆ كوردبوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رده‌م خانه‌گومان بووم له‌وه‌ی، ئه‌م پێكهاتنه له‌گه‌ڵ عێراقی دیموكراسیدا به نوشوستی ده‌گەڕێته‌وه. من زۆر لایه‌نگری دیموكراسیم و به‌ڵام ده‌شزانم دیموكراسی له عێراقدا، كه زۆرینه‌ی عاره‌بن، به دژی مافی كوردی كه‌مینه ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌ز مافخوراو و وڵات داگیركراوم، ده‌مه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنمه‌وه و باكم به دیموكراسی نییه!
تێبینی:
كه ئێراقی به‌عس كۆتایی هات، له‌وانه بووم خۆشنوودیم بۆ كوردبوون ده‌خواست، به‌ڵام هه‌رده‌م به‌گومان بووم. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌عس و سه‌دام حوسێن و سه‌رۆك وه‌زیران و پادشادا نییه، ئێمه كوردین و ده‌مانه‌وێت جیاواز بین و عه‌ره‌ب نین و خه‌ونی خۆییبوونی خۆمان هه‌یه، به‌ڵام من و زۆری دیكە لێرەین و ده‌زانین به‌م گهڵوگیپاڵهوه هیچمان بۆ ناكرێت، بۆیه په‌نا ده‌به‌ینه‌وه به‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییه.
(به‌خۆداچوونه‌وه)
له دووری دێرینه‌وه مانگی رهشەمه و خاكه‌لێوی ساڵنامه‌ی كوردی پڕی یاد و بۆنه و دیرۆك و ڕاز و یادگار و چیرۆكی زۆرن، له نێویاندا ئه‌وه‌ی هاتبێته سه‌ری یادی به‌رزی (ڕاپه‌ڕین و به‌هاری ئازادی)ه.
نووكه سی و سێ ساڵێكه ڕاپەڕین ده‌رفه‌تی بۆ چێ‌بوونی ماڵی كوردی ڕه‌خساندووه. چۆن بوو و چی كرا و ده‌بوو چۆن بوایه، گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگترینه ئاینده‌یه. ئایندهناسییش به بێ خۆخوێندنه‌وه و به خۆدا چوونه‌وه، له سه‌رگه‌ردانی به‌ولاوه چی دیكە نییه.
ئه‌وه‌ی ئێستا گیرۆده‌ین ده‌ره‌نجامی كرداری شاشی ڕابردووه و نووكهمان وه‌ڵامی هه‌نگاونانی چهوتهوێڵی ساڵانی ڕابردووه. بۆ دیده‌نیی نوێی ئاینده ده‌بێت له كرۆكی به‌خۆداچوونه‌وه‌وه په‌ند ههڵهێنجین.
بۆ هاوڕازی، هه‌ندێكی ڕوانین ده‌هۆنمه‌وه:
• هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕامیاریی كوردیدا، كه پارت و ڕێكخراو و نێوه‌ندی بوون، دیده‌ن روانین پرۆژه‌ی زۆر گرنگ هه‌بوون. ئێستا كه وه‌ك بابه‌تێكی مێژووی ڕابردوو ده‌خوێنمه‌وه، زۆر كه‌س و ده‌سته و كۆمه‌ڵه و ڕهنجهوهر هه‌بوون ڕوانینیان بۆ كوردبوون بووه و سه‌لار و زانیاریش بوون و ئه‌گه‌ر دیده‌نییان بایه‌خی پێ بدرایه و به‌هێند وه‌ربگیرایه، ئێستا هه‌می كورد له شوێنێكی دیكه ده‌بوو.
• له (شام)ه‌وه كتێبێكی زۆر گرنگ و ناوازه‌م له‌سه‌ر (مه‌ولانا خالیدی نه‌خشه‌به‌ندی) بۆ هاتبوو، بهرگاوبهرگ خوێندمه‌وه.(نه‌وشیروان مسته‌فا) دوای شوێنواری مه‌ولانا كه‌وتبوو، بۆسوودبینین كتێبه‌كه‌م دا به‌و. ئێواره ساڵێكی پایزیی بوو، ساڵنامه‌ش 1999ی تۆمار ده‌كرد. له‌و ده‌مه‌دا (مهد تیڤی) له ئەورووپا له‌كار خرابوو. ژیكه ڵهكوڕێك خۆی به ژووردا كرد و گوتی "وا تی ڤی كرایه‌وه"، هه‌ر كه دایگیرساند (ئارفی جزیری) سترانبێژ ده‌یلاوانده‌وه. (نه‌وشیروان) گوتی: "بریا هه‌ر دابخرابایه". گوتم "چییه كاكۆ هه‌ر خۆم و خۆت به كورد ده‌زانیت؟ كورد زۆر و فره و هه‌مه‌جۆرن، كوردی واهه‌ن من و تۆ به تۆزی دامێنیان ناگه‌ین"
• ئێستاش هه‌ر وا ده‌ڵێم: "كورد هه‌ن فره‌ن، دهورانگرد و باڵان و ئێمه پێیان ناگه‌ین، ئه‌وان نوون"
ئێستاش ئه‌م بارودۆخه‌ی نیشتمانی بچكۆله‌ی كوردستان ده‌یگوزه‌رێنێت، هه‌روا شتێكی بۆ ده‌بێت بڵێین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "كه هه‌رئێمه كورد نین، كورد زۆرن و ڕوانین زۆرن و دینه‌ن فره‌ن. ده‌بێت ئه‌گه‌ر بهتهنگهوهین، گوێ بگرین. گوێ ناگرین و مس له‌گوێ ده‌نێین؟ ده‌بینین كوردی نوو چی ده‌كه‌ن.
(نیت فلێكس) كۆمپانیا و سازییه‌كی گه‌وره‌ی فلیمسازییه، له‌خۆڕا به‌رهه‌مداری ناكات و هه‌ر واش پاره به‌هه‌ده‌ر نادات. ساڵی چوو ڕه‌نجه‌وه‌ریی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی خستبوو و پێناوی زنجرهیهكی دراماییه‌وه به‌ناونیشانی (body proble3) سیناریۆی ئه‌م كاره گرنگه ڕۆماننووس و سینارێودانهری به‌ناوبانگ (دیڤد بینیوڤ)ی له‌پشته. كورتكراوه‌كه‌ی چیرۆكه‌كه‌ش له‌مه بریتییه "هه‌موو ئه‌ستێره‌ی زه‌وی دووچاری كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌بێت و سازی جیهانی په‌نا به‌ر به سێ دانشمهندترین ده‌بات، یه‌كه‌میان ژهنەڕاڵێكی چینی و دوومیان زانایه‌كی ئیگلیزییه و سێیه‌میشیان ژنهشهڕڤانێكی كورده، كه له شاری (ڕه‌قه) رێكخراوی (داعش)ی شڕ كردووه و ده‌ره‌نجام هه‌موان شكست دێنن و (له‌یلا ئارش) ده‌بێته قاره‌مان و جیهان ڕزگار ده‌كات.
زۆر به‌ته‌نگ زانینهوهم، ده‌شزانم له رێگای زانین زیاتر چ رێی دی نییه، به‌ڵام هه‌میشه دهوهڵهمهندیی خه‌یاڵیشم ده‌زانم، بێخهیاڵی نه‌زانینێكی گه‌وره‌یه.
(ئه‌نیشتاین)ی زانای مه‌زن جارێكێان نووسیویه‌تی: "خه‌یاڵ له زانین گرنگتره."
(گفتوگۆی دیكە)
ساڵانی ساڵ ده‌منووسی، به كوردی و به عاره‌بی بۆ گفتوگۆی عاره‌ب و كورد وتارێكم له ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی به‌ناوبانگدا بڵاو كردبووه‌وە، وتاره‌كه به‌ژێر ناوی (التمر والاناناس) بوو، باش ده‌نگی دایه‌وه، له‌وه گه‌ڕێ و به‌ردێكی له‌سه‌ر دانێ، ده‌مه‌وێت بڵێم "ساڵی2003، كه به‌عس ڕووخا، زۆر گفتوگۆكه‌مان له‌گه‌ڵ عاره‌ب چاك نەبوو، دەبێت ئێستا ده‌ست به ڕشته‌ی گفتوگۆی نوێ بكه‌ینه‌وه، كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاودێری بن. وا نه‌كه‌ین، كوردی دیكە ده‌یكه‌ن و جا خۆ منیش بۆ خۆم بۆ له‌و كوردانه نه‌بم كه نوون؟!
كورد فره و زۆر و ده‌وڵه‌مه‌ندن و ئێوه‌ن به‌ڕێوه‌ن و پێشه‌نگ ده‌بن و ده‌یبه‌نه‌وه.
سەرچاوە: سپیمیدیا