مەردان زەندی
سندوقی پۆستی یەکێک لەو ماڵانەی کە ڕۆژنامەو پۆستیان بۆ دەگەیەنم قوفڵ بوو، بۆیە لە دەرگاکەم دا.....
پیاوێکی بەساڵاچوو بە هەنگاوە ناجێگیرەکانێوە هێواش هێواش دەرگاکەی کردەوە.
پرسیم: لالە گیان بۆچی سندوقی پۆستەکەت قفڵ کراوە داتخستوە؟
لە وەڵامدا وتی: بە ئەنقەست قفڵم کردووە.
زەردەخەنەی کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت هەموو ڕۆژێک کە ڕۆژنامەکە دەگەیەنیت بە من، تکایە لە دەرگاکە بدە یان زەنگۆڵەکە(جەرەس) لێبدە و بە شێوەیەکی شەخسیی بیگەیەنە پێم!!!
سەرم سوڕما و منیش لە وەڵامدا گوتم: دڵنیابە کێشە نیە، بەڵام ئەوە بۆ هەردووکمان بێزارکەر و کات بەفیڕۆدان دێتە بەرچاو.
گوتی: "ئاساییە، هەموو مانگێک پارەی زیادەت دەدەمێ وەک پارەی لێدانی دەرگا".
بە دەربڕینێک بەداوای لێبوردنەوە لە سەری رۆیی وەتی:
"ئەگەر ڕۆژێک هاتو لە دەرگاکەت دا و هیچ وەڵامێک نەبوو، تکایە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکە."
بە داواکەی شۆک بووم و لێم پرسی: بۆچی لالە گیان؟
لە وەڵامدا وتی: ژنەکەم مرد، کوڕەکەم لە دەرەوەی وڵاتە، منیش لێرە بە تەنیا دەژیم و کێ دەزانێت کەی مردن روم تێئەکات.
لەو کاتەدا چاوی کزو نەماوی و شێدارەکانی پیرەمێردەکەم بینی دڵم تەنگ بوو.
هەروەها وتی:من ڕۆژنامە کەم دەخۆێنمەوە بەشداریم کردووە بۆ ئەوەی هەمو رۆژێ گوێم لە دەنگی لێدان یان زەنگی دەرگا بێت... بۆ ئەوەی ڕووخسارێکی ئاشنا ببینم و کەمێک خۆشی بەدڵما بێت هەست بکەم ماوم.
دەستەکانمی گرت و وتی:کوری گەنج، تکایە ئەمە ژمارە تەلەفۆنی کوڕەکەمە لە دەرەوە ئەژێ ئەگەر ڕۆژێک لە دەرگاکەت دا و وەڵامم نەدایەوە زانیت نەماوم، تکایە پەیوەندی بە کوڕەکەمەوە بکە تا ئاگاداری بکەیتەوە.
هەندێک جار، لەوانەیە پرسیار بکەیت کە بۆچی لە تەمەنی پیریدا، هێشتا نامەو بەیانی باش بو کەسانێک دەنێرن بە وەتساب
لە ڕاستیدا گرنگی ئەم سڵاوانەی بەیانیان هاوشێوەی مانای لێدانی دەرگایە یا زەنگ لێدان. ڕێگایەکە بۆ هیوای باشی بۆ یەکتر و گەیاندنی خەمخۆری .
ڕۆژێک ئەگەر سڵاوی بەیانیان یان بابەتەکان بۆت نەیەت، لەوانەیە هەستیان بە باشی نەکردبێت یان شتێکیان بەسەر هاتبێت یا چاویان لەیەکنابێت بۆ هەتاهەتایە .
تکایە ئاگاداری هاوڕێ و خزم و دۆست و خێزانەکانتان بن.
وەرم گێراوە 17.9.024