بۆ کاک مەسروربارزانی ..سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دەزانین چەندین ساڵە وەک کوڕی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وئەندامی باڵای پارتی بەڕووی گەشەوە دەچەمێیتەوە بۆدەسەڵاتەکانی فارس و تورک وعەرەب .باش تێدەگەین کەئەم کارە چەند سەختە !
تەنها لایەک کەحسابت بۆ نەکردووە وتەنها لەسەرەوە تەماشایان دەکەی وتائێستا ڕوویەکی گەشی تۆیان نەدیوە میللەتەکەی خۆتە !
وەرە تەنها جارێک ئەمەش تاقی بکەرەوە و"بازێ بدە بەسەر ڕاوێژکارەکانتا..! " پارتیبوون لەکەنارەوە دابنێ وتەنها کوردبە..
ئەمجارە لەبەغداوە مەچۆرەوە بۆ سەری ڕەش.. وەک سەرۆکی حکومەتی هەمووکورد لەباشور بچۆرە ناو میللەتەکەی خۆت، لەسلیمانی وکەرکوک وهەڵەبجە ،ڕانیەو کۆیەوکەلارو چەمچەماڵ ..بچۆرە ناو بازارەکانی شاروڕاستەوخۆ گوێبگرە لەئازارەکانی میللەتەکەت پیروگەنجەکان بەڕویەکی گەش بدوێنە ..
تەنها میللەتەکەی خۆت ئاشت بکەرەوە..بزانە چەند پشتبەستن بە دەسەڵاتی میللەتەکەت لە هەموو بێگانەکان زۆرتر هێزو گەورەبوونت پێدەبەخشێ !
بەرزان حەمەسوور-ئاڵمانیا
سوپاس بۆ سایتی( دیالۆگی نیشتمان) بۆ بڵاوکردنەوەی نامەکەم