بۆ گشت ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستانی جیهان
هەموو مرۆڤایەتی وانەی زۆرسەختی لەو شەڕە وێرانکەرانە وەرگرتووە کە هەزاران هەزار کەسی بێتاوان تێیدا کوژراون و هەزاران هەزار خێزان ئاوارە بوون. کەم تا زۆر باوباپیرانمان باسی دڕندەییەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمیان بۆ کردوین. بۆیە ئێستا هەموومان ڕقمان لە شەڕە و دژی شەڕین، تەنها ئەو دیکتاتۆرە تورکە نەبێت کە هەمیشە خولیای شەڕە! بەڵێ سەیری قوبرس و ئەرمینیا و سوریا و لیبیا و عێراق و کوردستان بکەن. هەمیشە ئەردۆگانی پیاوکوژ شەڕ بۆ چارەسەر هەڵدەبژێرێت نەک دیالۆگ...!
بۆ گشت سەرکردەکانی ناتۆ، تکایە کارێک مەکەن نرخی چوونە ناوەوەی سوید و فینلاند بۆ ناو ناتۆ خوێنی منداڵانی کورد بێت!
بۆ سەرانی سوئێد و فنلاندا، هەرگیز ڕێگە مەدەن بکوژێک مەرجی حەزو ئارەزووی نامرۆڤانەی خۆی بسەپێنێ وکڵاو بچێتە سەرتان تا بەناوی ئێوەوە ژن و منداڵی کورد سەربڕێت. بێ گومان بن سبەینێ منداڵانی کورد و منداڵانی سویدی و فینلەندی لێتان خۆش نابن.