ێشانگای بەرهەمەکانی هونەرمەندی شنۆیی "ناسر دانیشوەر" بە ناوی "هارمۆنی" پێشوازێکی بێ وێنەی لێکرا.
ئەمە نۆزدەهەمین پێشانگای هونەرمەند ناسر دانیشوەرە کە تێیدا 35 تابڵۆ خراوەتە بەر دیدەی هۆگران.
ناسر دانیشوەر لە دایک بووی 1360ی هەتاوی لە شاری شنۆیە کە لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە چالاکی هونەری کردووە. ئەم هونەرمەندە، وەک مامۆستای نیگارکێشی دەمێکە خەریکی چالاکیە، و کەسایەتێکی ناسراو و بەناوبانگە لە بواری هونەری شێوەکاری لە شاری ورمێ و دەوروبەری.
سەرچاوە: radio.shaar