عەبدوڵا کەریم مەحمود
سەرۆکی حکومەت ،سه‌رکرده‌ی حیزبەسیاسییهکان، ئێوه به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه ی دیاری کراو و به بیانوی جیا جیا ی ململانێ ی حیزبایه‌تیتان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان و له ناو حکومه‌تی هه‌رێم ، به سیناریۆیی ناڕه‌وا به ناوی چاکسازی ، مینحه‌ی زیندانیانی سیاسیی تان بڕی .
ئێوه له شاخ و له شار شه‌ڕی یه‌کترتان کرد ،براتان به برا به کوشت دا ، جه‌رگی که‌س و کاری شه‌هیدانتان بڕی ، ده‌یان ژنتان بێ وه‌ژن کرد ، هه‌زه‌ره‌ها منداڵتان بێ باوک کرد، به هۆی وتار‌و لێدوانی میدیاکانتانهوه ، خه‌ڵکتان فێری رق و کینه و توندوتیژی و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه وکوشتن و بڕین کرد،هه‌موو به‌هاجوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریتان ورد‌و خاش کرد.
سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و په‌رله‌مانتاران وحکومه‌تی هه‌رێم ، ئێوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ،خاوه‌نی چی بوون ، چیتان هه‌بوو، له دوای راپه‌ڕنه‌وه ، ده‌ستان به‌سه‌ر سامانی نیشتمان دا گرت ، نه به‌کورسی ده‌سه‌ڵات ، نه به کۆمپانیا و نه گرێبه‌ستی نه‌وت وبیرهنهوتهکان ، نه‌به بانقی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ، نه به‌و هه‌موو کۆشک و ته‌لاره ، نه به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و کاره ناڕهوایانهتان ، ده‌رونتان تێر نابێ .
ئێوه هه‌رچی جاش وخائین وموستهشاروئینتیهازی ماستاوچی ومه‌قاش و که‌سێتی یه دووفاقهکانه ، کردتان به سهرکردهوفهرمانده و تێکۆشه‌ری دێرین وپێشمهگهی دێرین .
به مه‌زاجی خۆتان ،ده‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر وجێگری وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی وراوێژکارتان دروست کردووه ، خانه‌نشینی خه‌یاڵیتان بۆدیاری کردوون .
ئێوه گه‌ر چاکسازی ده‌که‌ن ، بۆ یه‌که‌م هه‌نگاو له سه‌ره‌وه ، له خۆتانه‌وه ده‌ستان پێ نەکرد ، موچه‌و خانه‌نشینی خه‌یاڵی خۆتان و ژیانی لویسانهی خۆتان ، له گه‌ڵ بژێوی ژیانی هاوڵاتیان دا ، لهتهرازوویەکی ئه‌وەنده لاسه‌نگه هیچ ده‌ستوورو یاسایه‌ک ئه وه قبوڵ ناکات .
ئه‌و پێوه‌ره ناعەدالەتی و ناره‌وایه چی یە ؟، بۆ سامانی وڵات . بۆ ژیانی خه‌یاڵاویی خۆتان کارێکی یاسایی و ره‌وایه ، ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی یه .
ئه‌م سیناریۆیی کۆمییدیا و تراژیدیا چاکسازییه‌ی ئێوه تا کوێ بڕ ده‌کات ؟
ئێوه به مه‌زاجی عه‌قڵی حه‌کیمانه‌ی خۆتان ، بە تاڵان بردنی سەروەتی نیشتمان و به بڕینی ئه‌و مینحه ی زیندانیانی سیاسیی ، گۆڕانکاریی و چاکسازی ده‌که‌ن .
بژێوی ژیانی زۆربه‌ی زیندانیانیانی سیاسیی ، قورس و دژواره ،به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک ئێوه به‌ر چاو ته‌نگ نین ، وه‌ک ئێوه ته‌ماع کار‌و به‌رچاو ته‌نگ و ره‌زیل و چاوبرسیی نین ، عیزه‌تی نه‌فسیان گەورەیە .
هه‌موو ئه‌و چاکسازییه مهزاجیانهتان ، بۆ بەرژەوەندی خۆتان و کوێلەو ماستاوچییه‌کانی دهوروبهرتانە
ئه‌و مینحه ره‌مزییه دیاری کراوه ، که‌لێنێکی بۆ زیدانیانی سیاسیی و چگەرگۆشەکانیان پڕ ده‌کردوه بڕیتان .
ئاوا خزمەتی هاوڵاتیان و ئەم نیشتمانە دەکەن ، ئێستاش ، بە ناوی هەڵبژاردنەوە ، دەیان (ماستاو چی و کۆیلەو کاسە لێس )، بەناوی نوێنەری خەڵک ،دەکەن بە ئەندام. پەرلەمان، بۆ ئەوەی وەک زەرو خوێن وسەروەتی نیشتمان بمژن وبخۆن .
سەرچاوە : سپی میدیا