مه‌به‌ست له رۆمانی (poliphony) رۆمانی فره‌ده‌نگ، ئه‌و رۆمانه‌یه كه كاره‌كته‌ره‌كانی فره‌ده‌نگن و خاوه‌نی راو بۆچوونی جیاواز و ئایدیۆلۆجیای جیاوازن. به‌و مانایه‌ی رۆمانێكی فرهدیالۆگه و به رێڕه‌وێكی دیموكراسیدا ده‌ڕوات، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له كۆنترۆڵی گێڕه‌ره‌وه ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها خۆی له یه‌ك مه‌به‌ست و زمان و شێواز رزگار ده‌كات. به ده‌ربڕینێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌م رۆمانه فره‌ده‌نگ و فره‌مه‌به‌سته ده‌كرێت كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی ئازادییه‌كی نیسبی هه‌یه و سه‌ربه‌خۆییه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی و به راشكاوی گوزارشت له بیروبۆچوونه‌كانی خۆی بكات، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی له‌گه‌ڵ رای نووسه‌ردا ناكۆكیش بن. بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌ر كاره‌كته‌رێك به شێوازی تایبه‌تی خۆی رووداوی رۆمانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و له رێگه‌ی مه‌به‌ستی تایبه‌تی و له روانگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه و به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی، به‌م مانایه رۆمانه‌كه له رێگه‌ی چه‌ند ده‌نگێكه‌وه ره‌گه‌زه داهێنه‌ره‌كانی خۆی ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌مه‌ش ئه‌و بواره به خوێنه‌ری هۆشیار ده‌دات به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه هه‌ڵوێستی گونجاو هه‌ڵبژێرێت، به‌و پێیه‌ی مه‌به‌سته ئایدیۆلۆجییه‌كه‌ی قایل بكات. به‌م پێیه رۆمانی فره‌ده‌نگ جیاوازه له رۆمانی مه‌نه‌لۆجی یه‌ك گێڕه‌ره‌وه و یه‌ك ده‌نگ و هه‌ڵوێست و زمان و شێواز و مه‌به‌ست.
میخائیل باختین
له‌م كتێبه‌دا (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات) هه‌وڵمان داوه ره‌سه‌نایه‌تیی دۆستۆیڤسكی وه‌كو نووسه‌رێك نیشان بده‌ین كه فۆرمی تازه‌ی له روانینی ئه‌ده‌بیدا هێناوه‌ته ئاراوه، هه‌ربۆیه توانیویه‌تی چه‌ند رووكارێكی تازه‌ی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ ببینێ و ئاشكرای بكات. سه‌رنجی ئێمه له‌سه‌ر روانگه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی تازه چڕبۆته‌وه كه ئه‌و توانایه‌ی به دۆستۆیڤسكی به‌خشیوه ئاسۆی روانینی ئه‌ده‌بی په‌ره‌پێبدات و له گۆشه‌یه‌كی تری روانینی ئه‌ده‌بییه‌وه سه‌رنجی مرۆڤ بدات.
دۆستۆیڤسكی له ره‌وتی پێشكه‌وتنی په‌خشانی ئه‌ده‌بیی ئه‌وروپادا درێژه‌ی به (خه‌تی گێڕانه‌وه) دا و شێوازێكی نوێی له رۆمان داهێنا كه ئه‌ویش رۆمانی فره‌ده‌نگه (polyphony). ئێمه له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵمان داوه خاسیه‌ته‌كانی تازه‌گه‌ریی ئه‌م شێوازه رۆمانه روون بكه‌ینه‌وه. به‌ڕای ئێمه داهێنانی رۆمانی فره‌ده‌نگ نه‌ك ته‌نیا له گه‌شه‌پێدانی په‌خشانی ئه‌ده‌بیی رۆمان‌دا، (واته هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ی له خولگه‌ی رۆمان‌دا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت) به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی گشتی له گه‌شه‌پێدانی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ده‌بی مرۆڤدا، به پێشكه‌وتنێكی زۆر گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ده‌توانین به رۆشنایی ته‌واوه باسی ئه‌ندێشه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی فره‌ده‌نگی تایبه‌ت بكه‌ین كه له چوارچێوه‌ی رۆمان ده‌چێته ده‌ره‌وه. ده‌توانین ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی مرۆڤ به‌كاربهێنین كه له ئیشی ئه‌ده‌بیدا له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی مه‌نه‌لۆج یان یه‌ك ده‌نگی به‌كارهێنراوه، كه مومكین نییه ده‌ستی به‌و فره‌ده‌نگییه گه‌یشتبێت. له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌دا، هۆشیاری مرۆڤی بیركه‌ره‌وه و مه‌یدانی قسه‌كردنی له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و هۆشیارییه‌دا، له ریزی یه‌كه‌مدان.
ژانری تازه ژانری كۆن ره‌ت ناكاته‌وه
حاڵی حازر له‌وانه‌یه رۆمانی دۆستۆیڤسكی باڵاده‌ستترین نموونه‌ی رۆمانی خۆرئاوا بێت. مرۆڤی خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیای زۆر جیاواز كه زۆرجار دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئایدیۆلۆجیای خودی دۆستۆیڤسكین، وه‌كو نووسه‌رێك په‌یڕه‌وی ئه‌و ده‌كه‌ن: ئه‌وان ته‌سلیمی ئیراده‌ی دۆستۆیڤسكی بوون و شه‌یدای ئه‌و پره‌نیسپه تازه‌یه‌ی ئه‌و بیرۆكه ئه‌ده‌بییه بوون كه ئه‌و كه‌شفی كردووه.
به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه به‌و مانایه نییه پاش ئه‌وه‌ی رۆمانی فره‌ده‌نگ دۆزرایه‌وه، ئیتر ئه‌و شێوازانه‌ی تری رۆمان كه به شێوه‌ی مه‌نه‌لۆج نووسراون په‌ڕپووت و بێكه‌ڵكن و ده‌بێت بخرێنه‌لاوه. ئاشكرایه كه وانییه. هیچ كاتێك كه ژانرێكی ئه‌ده‌بی تازه له دایك ده‌بێت، ژانرێكی ئه‌ده‌بی دیكه ره‌ت ناكاته‌وه، یان جێگه‌ی هیچ ژانرێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی ناگرێته‌وه كه له ئارادایه. هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌بی نوێ جگه‌له ته‌واوكردنی ژانره كۆنه‌كان و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ژانرانه‌ی له ئارادان هیچ ئه‌ركێكی تری نییه. له راستیدا هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌بی مه‌یدانی بوونی خۆی هه‌یه و له‌و مه‌یدانه‌دا قابیلی جێگرتنه‌وه نییه. هه‌ر بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی رۆمانی فره‌ده‌نگ به هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌ی پێشكه‌وتنی فۆرمه‌كانی تری رۆمان كه پیشتیان به مه‌نه‌لۆج به‌ستووه وه‌كو (رۆمانی ژیاننامه‌یی، رۆمانی مێژوویی، رۆمانی رێوڕه‌سم، رۆمانی قاره‌مانێتی و ... هتد. ) راناگرێت یان له قاڵبی نادات. چونكه ئه‌و بوارانه‌ی بوونی مرۆڤ و سروشت كه پێویستیان به شێوازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و بابه‌تی و ئاشكراكردنه- واته ئه‌و شێوازانه‌ی پشتیان به مه‌نه‌لۆج به‌ستووه- هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و گه‌شه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام، جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه شێوازی ئه‌ده‌بی مه‌نه‌لۆج یان یه‌ك ده‌نگی ناتوانێت په‌ی به هه‌موو قووڵاییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هۆشیاری مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌ندێشه و مه‌یدانی قسه‌كردن له ناخی هۆشیاریدا ببات. ئه‌م دوو مه‌یدانه بۆ یه‌كه‌مجار له رۆمانی فره‌ده‌نگی دۆستۆیڤسكیدا، بوونه‌ته بابه‌تی نواندنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌ده‌بی.
به‌م پێیه ئه‌م ژانره نوێیه ژانره كۆنه‌كان ناسڕێته‌وه و نابێته جێگره‌وه‌یان، به‌ڵكو هه‌ر ژانرێكی بنه‌ڕه‌تی و گرنگ، پاش سه‌رهه‌ڵدانی كار له مه‌یدانی ژانره كۆنه‌كان ده‌كات: به ده‌ربڕێنێكی تر، ژانره تازه‌كه ژانره كۆنه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ناچاریان ده‌كات سه‌باره‌ت به توانا و سنوورداری خۆیان هۆشیاری زیاتر په‌یدا بكه‌ن، یانی واز له ساده‌یی و ساكاری خۆیان بهێنن.
كاریگه‌ری رۆمانی فره‌ده‌نگ سوودبه‌خش بووه
بۆ نموونه رۆمان له پێگه‌ی ژانری نوێ‌دا، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه كۆنه‌كان هه‌بووه وه‌كو (چیرۆك، شیعر، شانۆگه‌ری). سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ژانره تازه‌كه كاریگه‌ریی یارمه‌تیده‌ریشی له‌سه‌ر ژانره كۆنه‌كان هه‌بووبێت. هه‌ڵبه‌ته كاریگه‌رییه‌كی ئاوا په‌یوه‌سته به ماهیه‌تی خودی ژانره كۆنه‌كانه‌وه. بۆ نموونه ده‌توانین سه‌باره‌ت به (رۆمانی فێكشن) جۆره‌ها رۆمانی كۆنی سه‌رده‌می گه‌شانه‌وه‌ی رۆمان قسه بكه‌ین. كاریگه‌ریی ژانری نوێ له‌سه‌ر ژانری كۆن، له زۆر حاڵه‌تدا یارمه‌تی نووسین و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌دات (هه‌ڵبه‌ته به‌و مه‌رجه‌ی ژانری كۆن به مردنی ئاسایی له‌ناونه‌چێت). ئه‌مه سه‌باره‌ت به رۆمانی فرهدهنگیش راسته. له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی فۆرمهڵهبوو له به‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیڤسكییه‌وه، ژماره‌یه‌ك فۆرمی كۆنی ئه‌ده‌بی بنیاتنراو له‌سه‌ر مه‌نه‌لۆجی رووكه‌ش و سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتن. له‌م روانگه‌یه‌وه كاریگه‌ریی رۆمانی فره‌ده‌نگی دۆستۆیڤسكی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازانه‌ی رۆمان كه له‌سه‌ر مه‌نه‌لۆج بنیاتنراون زۆر سوودبه‌خش بووه.
رۆمانی فره‌ده‌نگ، ئه‌ركی تازه به‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی جوانناسیدا ده‌سه‌پێنێت. ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه كه له فۆرمه‌كانی روانینی ئه‌ده‌بی بنیاتنراو له‌سه‌ر مهنهلۆجهوه وزه‌ی وه‌رگرتووه و كه‌ڵه‌كه‌بووی ئه‌و فۆرمانه‌یه، ئه‌م فۆرمانه‌ی كردووه به دیارده‌یه‌كی ره‌ها و سنوودارییهكانی ره‌چاو نه‌كردووه. هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆش ئازهوویهكی زۆر به‌هێز بۆ گۆڕینی رۆمانه‌كانی دۆستۆیڤسكی بۆ رۆمانی مه‌نه‌لۆج ده‌بینین. ئه‌م ئاره‌زووه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێت: له كاتێكدا كه ده‌مانه‌وێت له لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌قه‌كاندا، بگه‌ینه پێناسه‌ی ته‌واو و كامڵ و كۆتایی سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانی ده‌قه‌كان. یان به ناچاری بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی بدۆزینه‌وه كه په‌یوه‌ندی به مه‌نه‌لۆجی نووسه‌ره‌وه هه‌یه، یان له هه‌موو جێگایه‌كدا به دوای لێكچوونێكی رووكه‌شدا بگه‌ڕێین یان شتێكی له‌و بابه‌ته. به‌م پێیه ناته‌واویی بنه‌ڕه‌تی و كرانه‌وه‌ی دنیای ئه‌مڕۆی دۆستۆیڤسكی له گێڕانه‌وه‌دا، یان به ده‌ربڕینێكی دیكه، بنه‌مای دنیای ئه‌ده‌بی دۆستۆیڤسكی نادیده ده‌گیرێت یان نكۆڵی لێده‌كرێت.
كاتی ئه‌وه هاتووه گێڕانه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگ بخه‌ینه لاوه
هۆشیاریی زانستی مرۆڤی هاوچه‌رخی فێركردووه كه له هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزی "دنیای ئه‌گه‌ره‌كاندا" به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، به‌هیچ جۆره شتێك كه قابیلی دیاریكردن نییه نه‌شێوێنرێت و ئه‌گه‌ر و دیارینهكراوهكان له‌به‌رچاو بگرێت و حسابیان بۆ بكات. ئه‌م هۆشیارییه له مێژه خووی به دنیای ئه‌نیشتاین و چه‌ند لایه‌نی سیستمه‌كانی حسابكردنی ئه‌وه‌وه گرتووه. به‌ڵام له مه‌یدانی لێكۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كاندا جارێ هێشتا بێبنه‌ماترین دیاریكردن داواده‌كرێت كه هه‌ڵبه‌ته له‌وه‌ناچێت ئه‌ویش راست بێت.
ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه نه‌ریتی مه‌نه‌لۆج یان یه‌ك ده‌نگی بخه‌ینه لاوه و خوو به‌و فه‌زا تازه‌یه‌وه بگرین كه دۆستۆیڤسكی كه‌شفی كردووه و نموونه‌یه‌ك ئه‌ده‌بی له جیهاندا بكه‌ین به رێنما كه هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزه. واته نموونه‌ی ئه‌ده‌بی فره‌ده‌نگ كه دۆستۆیڤسكی داهێنه‌ری بوو.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كهریما
سەرچاوە: knwe