بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێک بەڕێوەچوو کە تێیدا د. عەدالەت عەبدوڵڵا نووسەر و مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵمیدیایی KTI بابەتێکی پێشکەشکرد بەناونیشانی (زمانی کوردی و ڕۆژنامەگەری و میدیا).
هاوکات لە پانێڵەکەدا د. لوقمان ڕەئوف دکتۆرا لە ئەدەبی کوردیدا بابەتێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی زمانی دایک و پارستنی شوناسی خود
سەرچاوە : کوردستانی نوێ