هەستی حسێن پەناهی
لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، کتێبێک لەبارەی ژینا ئەمنی چاپ و بڵاوکرایەوە کە لە نوسینی هەستی حسێن پەناهی-یە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کتێبێک بە ناوی (هەستی) لەلایەن ژنێكی گەنجی كوردەوە بە ناوی هەستی حسێن پەناهی کە خەڵکی شاری دێولانی سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی (١٦) ساڵە چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی (١٦) ڕۆژەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکراوەتەوە کە باس لە ژیانی ژینا ئەمینی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و کۆمەڵە شیعر و چیرۆکێک لە خۆدەگرێت.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) هەستی حسێن ئەو کات تەمەنی تەنها (١٤) ساڵان بوو، لە دوای لێپرسینەوە و هەڕەشە لێکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە خوێندنگا، دواتر لە کاتی گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلی لێکۆڵەرەوەکان شوێن پاسی خوێندنگاکە کەوتن و هەستی لە ترسی لێپرسینەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە لە ترسی ئەوەی جارێکی دیکە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، دواتر تووشی شکانی بنکەی کاسەی سەر بوو، چەند مانگێک لە کۆمادا مایەوە و تائێستاش تەندروستی ناجێگیرە.
هەروەها هەستی پێش ڕووداوەکە چیرۆک و شیعر و پارچە ئەدەبی دەخوێندەوە و چیرۆکی دەنووسی، دوا پۆستیش دەربارەی (ژینا ئەمینی)یە کە شیعر و نوسینەکانی بە هاوکاری خانەوادەکەی و ئایدە قاجار هاوپیشەی (ئێرانویر) لە کتێبی (هەستیدا) کۆکراونەتەوە و چاپ کراونەتەوە.
سەرچاوە : سپی میدیا