له‌ هه‌ولێر كتێبی "پیره‌مێرد.. له‌ ده‌ستنووسی چل چیرۆكدا" بڵاو ده‌بێته‌وه‌

"پیره‌مێرد.. له‌ ده‌ستنووسی چل چیرۆكدا" نوێترین كتێبی نووسه‌ر كامه‌ران سوبحانه‌، بڕیاره‌ له‌ كۆڕێكدا سبه‌ی چوارشه‌م، كتێبخانه‌ی ئاشتی له‌ هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر، كتێبه‌كه‌ بڵاو بكاته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی ئه‌یلوول، كتێبخانه‌ی ئاشتی له‌ هه‌ولێر، بانگێشتنامه‌یه‌كی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی "پیره‌مێرد.. له‌ ده‌ستنووسی چل چیرۆكدا" بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و روونی كردووه‌ته‌وه‌، سبه‌ی چوارشه‌م حه‌وتی ئه‌یلوول، له‌ سه‌عات پێنجی عه‌سر له‌ كتێبخانه‌ی ئاشتی، به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر كامه‌ران سوبحان، نوێترین كتێبی كه‌ "پیره‌مێرد.. له‌ ده‌ستنووسی چل چیرۆكدا"ـه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

كتێبخانه‌ی ئاشتی له‌ هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته‌ نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی داونتاون، هاتن بۆ میوانه‌كان كراوه‌ ده‌بێت.

كامه‌ران سوبحان كه‌ له‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ ده‌نووسێ و له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانه‌وه‌ وه‌ك نووسه‌رێكی دیار ناسرایه‌وه‌ كه‌ تا ئێسته‌ خاوه‌نی چه‌ندان كتێبه‌، جیاله‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نووس خاوه‌نی ده‌یان راپۆرتی رۆژنامه‌وانی له‌ بڵاوكراوه‌كانی كوردستاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌. په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌ و هه‌ر له‌و شاره‌دا ده‌ژی.

 

سەرچاوە: wishe