لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە تورکیا و باکوورى کوردستان ٣٢ ژن کوژراون و
١٣ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ئامارێکی (کەجەدەپە)، تەنها لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا ٣٢ ژن لە سەرانسەری تورکیا و باکوری کوردستان کوژراون و ١٣ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.
لە ئامارەکەی (کەجەدەپە) ئەوەش هاتووە" لەو ٣٢ ژنە ١٩یان بەدەستی هاوسەرەکەیان، ٥ ژن بە دەستی خۆشەویستەکانیان، ٣ ژن بە دەست خزمەکانیان، ٢ ژنیش بەدەستی ناسیاوەکانیان، ١ ژنیش بە دەستی باوکی، ١ ژنی دیکەش بە دەستی براکەی و ژنێکیش بە دەستی کوڕەکەی كوژراوە".
هەر بەپێی ئامارەکە" ١٨ ژن لە ناو ماڵەكانیاندا، ٤ ژن لەسەر شەقام، ٢ ژن لە شوێنی کار، ١ ژن لە ناو ئۆتۆمبێل، ١ ژنی دیکەش لە چۆڵەوانی، ژنێک لە شوێنێکی دوورەدەست، ژنێک لە هۆتێل و ژنێکیش لە تەویلە (کادێن) كوژراون".
سەرچاوە : سپیمیدیا