لە سلێمانی دژی سەردانەکەی ئەردۆغان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

 

هاوڵاتی..

 

 

لەشاری سلێمانی دژی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، دەستەی پارێزگاری سەروەریی نیشتمان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە مەبەستی رەتكردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی لەشكركێشیی توركیا و سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، دەنگی ناڕەزایەتی بەرز دەكەینەوە.

دەستەکە دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ دووشەممە کاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆ لەبەردەم  نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی گردبوونەوەیەك دەكەین و بەیاننامەیەك لەوبارەیەوە دەخوێنینەوە. دەستەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکەدا بکەن.

جێگەی باسە ئەمە یەکەم چالاکی ئەو دەستەیە نییە دژی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەم چەند ڕۆژەدا بە چەندین پەیامی ڤیدیۆی و وێنەی جیاوا ناڕەزایی و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەم سەردانە دەرخستووە.

سەرچاوە : هاوڵاتی