بەرزان حەمەسوور
عەقڵی بە بەردبوو!
عەقڵی بەردبوو دیلی دووانەیە..!
ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەگەری سێیەم بکات.!
وەرگرتنی گریمانەکردنیشی سفرە..!
ئیتر باسی بیرکردنەوە لە بوونی ئەگەری چوارەم یان پێنجەم و... هتد ناکەم
ئەگەر پێناسەی کەسێک بکات یان بیەوێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکات، تەنها دوو بژاردەی لەبەردەمدایە:
باش یان خراپ!
یان نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز..! یان بەکرێگیراوێکی خیانەتکار!
کۆمپانیایەک ، دامەزراوەیەک: یان بە تەواوی سەرکەوتووە...یان بە تەواوی شکستی هێناوە!
خەڵک: گەندەڵ تا ڕادەی پیسی..! یان ڕاستگۆ تا ڕادەی پیرۆزی..!
وڵاتان ،کۆمەڵگاکان : بە تێڕوانینی ئێمە یان دوژمن و تاوانبارن...! یان دۆستێکی پیرۆزن..!
مرۆڤەکان: دەبن بە جنۆکەکان..! یان فریشتەکان..!
فڵان:- ئەو زانایە، ئەوهەڵکەوتووە بێ وێنەیە ..! یان خراپترینی گەوجەکانە ئەوەی هیچ تێناگەن..!
کتێبی فڵان: 100% ڕاستە..! یان 100% پوچەڵە.. هەڵەیە..!
سازش و وردەکاری و مانایەکی نییە..!
تۆ: یان لەگەڵ منی..! یان دوژمنی منی..!
ئەگەر ڕەخنە لە دەسەڵاتێکی خوێناوی و گەمژە وخێڵەکی و پاوانخواز بگریت:
تۆ تۆمەتبار دەکرێیت بەوەی لە دیوی دەسەڵاتێکی لاوازدا وەستاویت کە بە گەندەڵی و تائیفەگەری وتاخیانەیتیش ئەوپەڕی ڕقاوییەوە .ریز دەکرێیت
بەپێچەوانەشەوە!
تۆپارتێک ودەسەڵات وحوکمی سەرۆکێکت پێدروستە هەرچی بکات بەتاڵ وکرمێوە پێتباشەوبێدەنگی وسەروملی کەچی ڕازیبوونی هەمیشە نەویت، شۆڕتردەکەیتەوە..
بۆ پارتی بەرامبەر دەهۆڵی ئابڕوچوون خیانەت لێئەدەی وەک تووتی لەسەر ئۆتۆپلەی دات ناوە ،دەیڵێیت ودەیڵێیتەوە..!
وەک ئەوە وایە لەسەر یەکێک لەم دوو بژاردەیە لە شیری دایکمان ببڕین.
سێیەم و چوارەم و پێنجەم بۆ ئەوان نییە...!
ئەگەر کەسێکی نەزان لە بابەتێکدا بەر ڕەخنە بکەوێت، ئەوا تەنیا لەسەر پێچەوانەکەی سەنگەر وەردەگرێ وبەرگری دەکا..
ئەگەر باوکەکە ناڕەزایی بەرامبەر کوڕەکەی هەبوو و پێی بڵێت:
بیرکردنەوەکانت ناڕاستەقینەن،
وەڵامەکە ئەوەیە: بیرکردنەوەکانی باوکم کۆنەپەرستانەن..
ئەم پیاوە سوودی لە تازەگەری بیرۆکەکانی کوڕەکەی نەبینی..! هەروەها کوڕەش سوودی لە ئەزموونی باوکی نابینێ...
ئەگەر پڕۆژەیەک بە سەرکەوتوو وەسف بکەین،
نەیاران وەڵامیان دایەوە: ئەوەشکستە.
نە سازش، نە زەمینەی ناوەڕاست!
وە ئەگەر بگوترێ: ئەی حوکمڕانی عەقڵ... حاکم وبڕیاردەر بکەین؟
کەسێک وەڵامی دایەوە: تۆ دژ بەهەموو ڕابووردوت شەڕی گواستنەوە دەکەیت...!
ئەوەی پێکەنیناوییە ئەوەیە کە بزانیت کە ٩٥٪ گواستنەوەکە ساختەیە!!!
بە عەقڵی بەردبوو، ستانداردێکی شیکاری نادۆزیتەوە، بەڵکو دوو پێوانە بەبێ سێیەم.
داگیر ساندن یا کوژاندنەوە...
یان ئایینێکی پڕ لە خورافات...یان ژیانێکی بێ دین!
یان تەقلیدی کوێرانە...یان کۆشش بەبێ کۆنتڕۆڵ!
هەموو ئەزموونەکانی بەردەممان:
یان لە لوتکەی شکۆمەندیدا...یان لە بنی شکستدا!
مێژووی ئێمە: یان سپییەکی گەش...یان ڕەشی قەتران..
بەم شێوەیە شکستەکان بەردەوامن و دواکەوتوویی قووڵتر دەبێتەوە، بە سەرکردایەتی عەقڵی بە بەردبوو کە لە دوو ژمارە زیاتر نازانن و ناتوانن بیر لە دوو ئەگەر زیاتر بکەنەوە!
پرسیارە شۆککەرەکە ئەوەیە: ڕێنێسانس لە کوێوە دێت؟!!!
لە فەلەکی دەرهاویشتەکانی ئەم جۆرە عەقڵانە، ئایا هیچ ئەگەرێک هەیە دوای هاتنی.. کاریگەر بێت؟